چه‌ندین ساڵه ئێمه‌مانان‌و ده‌یانی تریش داوای ئه‌وه ده‌که‌ین‌و له‌سه‌ری ده‌نوسین، هه‌موو لایه‌نه‌کانیش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی عه‌مه‌لی کاری بۆ نه‌کراوه‌و هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵنه‌نراوه. روداوه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماند که‌شه‌ڕی جه‌بهه‌وی‌و به‌رگری له‌نیشتمان به‌مشێوه‌و به‌و هێزانه‌ی ئێستا به‌باشی ناکرێت، ئه‌گه‌ر چ زۆر به‌قاره‌مانانه‌ش بجه‌نگن، ئه‌وه زیاتر به‌هێزێکی سه‌ربازی نیزامی مۆدێرنی یه‌کگرتوی خاوه‌ن چه‌کی نوێ‌و دیسپلین‌و یه‌ک فه‌رمان ده‌کرێت.
ئه‌وه به‌دانانی وه‌زیرێک یان گۆڕینی چه‌ند کاربه‌ده‌ستێک‌و مانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت ئه‌نجامنادرێت، به‌بڕیارێکی فه‌وقی و بێ زه‌مینه‌خۆشکردن‌و متمانه‌ی لایه‌نه‌کان به‌یه‌ک‌و نه‌مانی ترسی هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ربازی لایه‌نی به‌رامبه‌ر‌و پێش قه‌ناعه‌ت به‌دیموکراسی و به‌رجه‌سته‌کردنی نایه‌ته کایه‌وه.
ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و خۆشی باش ده‌زانن که به‌وه ناکرێت‌و ئه‌وان بۆ بواری مه‌عنه‌وی سوربون له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که، که له‌داهاتوو پشکیان هه‌بێت له‌هێز، نه‌وه‌ک به‌ئامانجکردنی به وه‌زاره‌تی به‌رگری راسته‌قینه‌ی کوردستان، ئه‌گینا ده‌بوو یه‌که‌م داوا‌و مه‌رجیان ئه‌وه بێت که له‌خواره‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه سوپایه‌کی مۆدێرنی دور له‌وه‌لائی حزبی و ئنتیمای لایه‌ن (به‌لایه‌نی خۆشیانه) به‌ره به‌ره دامه‌زرێت و ببێته بڕیار‌و لایه‌نه‌کان په‌سه‌ندی بکه‌ن، پێشئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تیان وه‌رگرتبایه، به‌ڵام به‌ڕێز وه‌زیرو لایه‌نه‌که‌ی ته‌نها بۆ ناو وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت‌و هه‌موو شتێکیان قبوڵکرد بۆ مه‌رامی تایبه‌تی (ئه‌وه‌ی من له‌بابه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ پێش چه‌ند مانگ نوسیم، ئیستا سه‌لمێندرا که‌وه‌زیری پێشمه‌رگه نه‌وه‌ک ناتوانێت هێزه‌کان یه‌کبخات‌و بیکاته سوپایه‌کی مودێرن، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌م بارودۆخه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فسه‌رێکی مه‌یدانیشی نیه‌و هێچ رۆڵێکی به‌رچاو نابینێت).
سوپای یه‌کگرتوی مودێرنی کوردستان نه به‌و ته‌رکیبه‌و ته‌شکیلاته‌ی ئێستا داده‌مه‌زرێت، نه به‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌برێت به‌ڕێوه‌و ده‌توانێت جه‌نگی جه‌بهه‌وی فراوانی سه‌رکه‌وتوی خێرا ئه‌نجامبدات. سوپای یه‌کگرتوی کوردستان به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌ڕاستی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ته‌واوی بگه‌نه قه‌ناعه‌ت له‌سه‌ری رێکبکه‌ون نه‌وه‌ک به‌سه‌رزاره‌کی:
1- کولێژێکی سه‌ربازی‌و ئه‌کادیمیایه‌کیش بۆ پله‌داران دامه‌زرێت، هه‌ر ئێستا که‌سانی ئاره‌زومه‌ندی نیشتمانی له‌پاش ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی وه‌ربگرێت، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر وه‌لائی حزبی، به‌ڵکو وه‌لائی نیشتمانی‌و خاوه‌ن لیاقه‌ت‌و تاقیکردنه‌وه‌ی تایبه‌ت، له‌لایه‌ن که‌سانی زۆر شاره‌زاو به‌ئه‌زمونی ناوخۆیی‌و بیانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و زانستی سه‌ربازی‌و ته‌کنیک‌و ته‌کنه‌لۆژیایان فێرده‌کرێت، به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت که به‌شداری ناکه‌ن‌و ده‌ستوه‌رناده‌نه هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسی ناو کوردستان‌و لایه‌نگیر نابن (هه‌ر که‌س با بیڕورای خۆی بۆ خۆی بێت)، له‌ناو سوپا پڕوپاگه‌نده بۆ هیچ لایه‌نێک ناکه‌ن‌و ته‌نها ئه‌رکیان داکۆکی له‌وڵات‌و گه‌له‌که‌ی‌و حکومه‌تی شه‌رعیو ده‌ستورو په‌رله‌مان ده‌بێت‌و فه‌رمان ته‌نها له‌ئۆرگانه سه‌ربازییه باڵاکان وه‌رده‌گرن، فێری هه‌موو هه‌نه‌رو مه‌به‌ستی سه‌ربازی بکرێن به‌پراکتیکیش.
2- سه‌ره‌تا یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی دابمه‌زرێت‌و مه‌شقی پێبکرێت به‌هه‌موو چه‌که‌کان‌و به‌شێوه‌ی زۆر چڕ له‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زویان هه‌یه‌و هیچ تاوان یان مه‌به‌ستێکیان له‌سه‌ر نییه. له‌سه‌ر ئینتمای نیشتمانی نه‌وه‌ک حیزبی، لای که‌می ده‌رچوی شه‌شی سه‌ره‌تایی بن، له‌ژێر ده‌ستی شاره‌زایانی زۆر به‌توانا، ئه‌وه‌ی به‌سه‌رکه‌وتوی ئه‌و خوله‌ی ته‌واوکرد له‌یه‌که‌یه‌ک بێت ناوی یه‌که‌ی تایبه‌تی سه‌ربازی، ئه‌وانی تر له‌یه‌که‌ی ئاسایی سه‌ربازی دابنرێن.
3- هێزی دژه تیرۆر به‌هێزتر بکرێت، له‌سه‌ر ئاستی کوردستان له‌ڕوی پراکتیکه‌وه یه‌کبخرێت‌و ته‌ئهیلتر بکرێت‌و به‌چه‌کی مۆدێرن پڕ چه‌کبکرێت، هه‌نگاوی جیدی بنرێت که ته‌نها بۆ دژی تیرۆر‌و مه‌به‌ستی تایبه‌تی داکۆکی له‌نیشتمان یه‌کاربهێنرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستوه‌رنه‌داته کێشه‌ی سیاسی ناوخۆ‌و به‌وه رۆڵی زۆر کاریگه‌ر تر ده‌بێت، ببێته پێشه‌نگ بۆ هه‌موو هێزه‌کانی تر.
4-لیژنه‌یه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌نه‌کانی به‌شداربوی حکومه‌ت که‌هێزی سه‌ربازیان هه‌یه پێکبهێنرێت بۆ یه‌کخستنی هێزه‌کان به‌فیعلی‌و له‌سه‌ر بنه‌مای راست‌و دروست‌و دور له‌لایه‌نگیری، به‌قه‌ناعه‌تی ته‌واوه‌وه، که‌ئه‌وکاته حزبه‌کان به‌ئه‌رکی سیاسی خۆیان هه‌ستن‌و دڵنیابن له‌وه‌ی لایه‌نی تر هێرشی سه‌ربازیان ناکاته‌سه‌رو باوه‌ڕبون به‌یه‌ک دروستده‌بێت.
5-ئه‌قڵیه‌ت‌و ئۆرگانه‌کانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بگۆڕێت‌و ته‌ئهیل بکرێنه‌وه‌و که‌فائه‌تیان زیادبکرێت، ئه‌فسه‌رێکی زۆر به‌ئه‌زمونی سه‌ربازی که‌زانستی سه‌ربازی به‌ته‌واوی شاره‌زایه‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌و لایه‌نگیری حزبی ناکات به‌کاتیش بێت دانرێت به‌وه‌زیری به‌رگری، بۆ رێکخستنه‌وه‌ی کاری وه‌زاره‌ت‌و هه‌موو لایه‌نه‌کان پشتیوانی لێبکه‌ن.
6-ئۆرگانه‌کانی وه‌زاره‌ت‌و که‌سایه‌تیه‌کان له‌ڕوی ئیداری، سه‌ربازی، ته‌موین‌و ستراتیژ‌و تاکتیک‌و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری وه‌زاره‌ته به‌رگریه مۆدێرنه‌کانی تری جیهان فێربکرێن‌و رابهێنرێن، به‌ره‌به‌ره گۆڕانکاری تێدابکرێت به‌که‌سانی زۆر پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌سه‌ر بناغه‌ی که‌فائه‌تی سه‌ربازی‌و ئینتمای نیشتمانی، نه‌وه‌ک حزبایه‌تی، تاوه‌زاره‌ت له‌سه‌ره‌وه به‌ڕاستی ببێته وه‌زاره‌تی به‌رگری گشت کوردستان نه‌وه‌ک لایه‌ن، به‌وه دورده‌خرێته‌وه له‌ململانێی سیاسی و ئه‌رکی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌بینێت، که‌داکۆکیه له‌وڵات‌و هاوڵاتیان‌و ده‌ستور.
7-ده‌ستبکرێت به‌دامه‌زراندنی یه‌که سه‌ربازیه‌کان به‌پێی سینف‌و یه‌که‌و سه‌کته‌ری جیاوازی زه‌مینی، تۆپخانه، موده‌ره‌ع…هتد، له‌که‌سانی لای که‌می خاوه‌ن بڕوانامه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تایی و هیچی له‌سه‌ر نه‌بێت… هه‌ر به‌شه‌ی به‌پێی سینفه‌که‌ی بخرێته خولی گونجاوه‌وه. وه‌ک سه‌ربازی نیزامی خاوه‌ن دیسپلین په‌روه‌رده‌بکرێن.
8-یه‌که‌ی ئیستخبارات‌و په‌یوه‌ندی‌و راگه‌یاندن به‌شێوه‌ی مۆدیرن دابمه‌زرێت.
9-هێزه‌کانی ئێستای پێشمه‌رکه وێڕای مه‌شقپێکردن‌و پڕچه‌ککردن‌و چاککردنی بژێو‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی، به‌ره‌به‌ره یه‌کبخرێت‌و یه‌که‌کان به‌پێی شاره‌زایی رێکبخرێنه‌وه له‌سه‌کته‌ره جیاجیاکانداو ئه‌فسه‌ره‌کانی خول‌و راهێنان‌و مه‌شقیان پێبکرێته‌وه‌و تێکه‌ڵ به‌و یه‌که نوێیانه بکرێن.
10- له‌هه‌موو گرنگتر بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی گونجاو بۆ به‌رگری دابنرێت‌و له‌داهاتوشدا هه‌نگاو بنرێت بۆ مه‌شقکردنی سه‌ربازی به‌و گه‌نجانه‌ی ئاره‌زویان هه‌یه بۆ ماوه‌ی تایبه‌ت.