(١)
ڤیان فه‌ره‌ج
بۆ پیاوان..
ویستم له‌یه‌كه‌مین ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م باسه‌دا، كه‌مێك نه‌رم و به تاكتیك بم، تا بتوانم كاریگه‌ریه‌ك جێ بهێڵم. به‌ڵام دواتر له‌خۆم پرسی بۆ؟ بڕیارمدا وه‌ك خۆی راشكاوانه بچمه باسه‌كه‌وه. دواتر نازانم ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه و ده‌بنه خوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌م یاداشتانه، كێن، به‌ڵام ده‌زانم هه‌ندێكیان زۆر توند ده‌بن و ره‌نگه نامه‌ی زۆر ناخۆشم بۆ بنێرن، هه‌ندێكیشیان ده‌ستخۆشیم لێ ده‌كه‌ن. هه‌ندێكی تر به لایكێ خۆی له به‌ڵای پرسه‌كه رزگار ده‌كاو، هه‌ندێكی تریش هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بونی نه‌بێ، قوتار ده‌بێ، به‌ڵام بڕواتان بێ هه‌مویم قبوڵه، چونكه دواجار ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌تیشم بده‌ن، واتا خوێندراوه‌ته‌وه، واتا كاتێ گوێزانه‌كه ده‌بینن قسه‌كانی من له‌ده‌رونیاندا ده‌زرنگێته‌وه‌و دودڵیه‌ك رو ده‌كاته بڕیاره‌كانیان..به‌و هیوایه‌ی دواین سات بڕیار بده‌ن كچه‌كانیان چێژ له ژیانی خۆیان و ئاسوده‌یش بۆ مێرده‌كانیان دابین بكه‌ن.
من ژنێكی كوردم، له‌ناو قوڵایی برینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مه‌وه بومه‌ته نوسه‌ر، ده‌زانم ژن كوێی دێشێ. ئه‌و پیاوانه‌ی ئێستا ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هاوسه‌رن، هه‌رگیز روی داوه ژنه‌كانتان وه‌ك ئێوه حه‌ز به خه‌وتن نه‌كا له‌گه‌ڵتان؟ له خۆتان پرسیوه بۆ؟ هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی په‌یوه‌ندی به عاتیفه‌و دڵدارییه‌وه هه‌یه، باری ته‌ندروستیش ده‌وری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ته‌نه كرابو؟
هه‌ستان كردوه ژنه‌كه ناتوانێ بگاته ئۆرگازم؟ چه‌ند جار درۆی له‌گه‌ڵ كردون و وتویه‌تی ته‌واو؟ دڵنیام زۆرتان دوچاری دودڵی بون له ساردی ژنه‌كانتان له ناو جێگا، دڵنیام زۆری ترتان گومانتان له خۆتان بۆ دروست بوه له‌وه‌ی ره‌نگه خۆشی نه‌وێن یان ئێوه وه‌ك پێویست ئیسراحه‌تی نه‌ده‌نێ!!
جا با من پێتان بڵێم؛ ئه‌و پارچه بچوكه‌ی ئه‌ندامی مێینه به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئاسوده‌ی و خۆشگوزه‌رانی ژوری نوستنی تۆ‌و ، كۆنترۆڵكه‌ری ته‌واوی چێژ و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه ده‌رونیه‌كانی ژنیشه. ژنیش وه‌ك تۆ ده‌یه‌وێ ئاسوده بێ، به‌ڵام تۆ به‌به‌رچاویه‌وه ده‌گه‌یته ئامانجت و ئه‌ویش ده‌تلێته‌وه ناچار خۆی ده‌خواته‌وه‌و جارێكی تر هه‌وڵده‌دا خۆی لێت به‌دور بگرێ، روت نایاتێ، سارد ده‌بێ، بۆیه ئه‌ركی تۆ وه‌ك پیاو زۆر زیاتر ده‌بێ كاتێ ژنه‌كه‌ت خه‌ته‌نه‌كراوه، هه‌وڵده له بێزاریه‌كانی وه‌ك خۆی بگه‌ی.
به‌هه‌ر حاڵ؛ ئه‌مه وانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی كچیان هه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی خوێنده‌وارییان هه‌یه، تكایه كچه‌كانتان كه‌م ئه‌ندام مه‌كه‌ن، ئاسوده‌یی خێزانه‌كان به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌م پرسه‌وه هه‌یه، ئێستا ده‌زانن بۆچی ته‌ڵاق به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه؟
لێره‌و له‌وێ ده‌بیستم له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان سه‌دی ٨٠ له كچانی گوند نشینه‌كانی به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر خه‌ته‌نه كراون، له دڵمه‌وه ده‌پرسم ئه‌و ژنانه ده‌بێ چه‌ند ده‌رونیان نیگه‌ران بێ له ئینته‌ركۆرس؟ هه‌موجار ره‌نگه وابزانن لاقه ده‌كرێن؟ بڕواتان بێ وه‌ك ئه‌ركی مانگا دۆشینێ سه‌یری ده‌كه‌ن، ئاخۆ پیاوه‌كان حه‌ز به مانگا دۆشین بكه‌ن؟