بروسكەی پیرۆزبایی حزبی شیوعی كوردستان بۆ بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
سڵاوێكی گەرمی هاورێیانە
بەڕێزان :
– هاوڕێ مام خدر رووسی سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان.
– هاورێیانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی
بە بۆنەی 25 ئاب، یادی 26ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بە ناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ، پیرۆزبایی هاورێیانەتان ئاراستە دەكەین، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە پێناو داكۆكی كردن لە پرسە چینایەتی و نیشتمانییەكان. رۆڵی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان لە داكۆی كردن لە ئاشتی و دادپەروەری و رووبەرووبونەوەی سیاسەتی لیبرالیەتی نوێ و بەتایەبتكردنی كەرتەكان و پرسە نیشتمانییەكان ئەركی تێكۆشەرانەی هاوپەیمانیمانە .
لەو یادەدا، جارێكی دیكە جەخت لە پێویستیی پتەوكردنی پەیوەندی لە نێوان حزبی شیوعی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەكەینەوە، بەتایبەتی لە ئاستی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپ و كۆربەندی چەپی كوردستانی تونراوە چەندین كار و هەڵوێستی هاوبەش بەیەكەوەئەنجام بدەین .
جارێكی تر پیرۆزبایی لە حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین .
مەكتەبی سیاسیی
حزبی شیوعی كوردستان
25ی ئابی 2021