ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌دژی شه‌ڕی ناوخۆ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی باڵای په‌رله‌مانتارانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕوانن په‌ره‌سه‌ندنی روداوه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت بارگرژی و هه‌ڕه‌شه‌ی هێز شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان به هه‌ر بیانو و پاساوێك بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌روانگه‌ی خه‌می نیشتمان و سوربون و به‌رده‌وامیدان به‌ته‌حریمكردنی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ناوخۆ، ده‌یانه‌وێت ده‌ستنپێشخه‌ری بۆ گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه بكه‌ن به بنه‌ما به‌ئاقاری چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان، به‌رپرسانه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م توندوتیژی شه‌ڕ دروستبكه‌ن، پێكه‌وه له‌ژێر چه‌تری ئاشتیدا هه‌مو ناكیكیه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.