مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
رزگاركردنی شه‌نگال پیرۆز ده‌كات !
به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی كوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی خوشك و برا ئێزیدیه‌كان به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی قه‌زای شه‌نگال له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی تاریك په‌رستانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی (داعش ) كه ماوه‌ی زیاتر له 15 مانگ داگیریان كردبوو رۆژی هه‌ینی 13/11/2015 رزگاركرا ، له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌و هێزه دژه مرۆڤایه‌تیه چه‌ندین تاوانی درندانه‌و جینۆسایدی دژی خه‌لكی سڤیلی قه‌زای شه‌نگال ئه‌نجامدا و چه‌ندین كچ و ژنی رفاند و له‌بازاره‌كان كرین و فرۆشتنی پێكردن و گه‌نج و پیاوه‌كانیشی له گۆری به‌كۆمه‌ڵ زینده‌به‌چاڵكردن . ئه‌م تاوانانه هه‌رگیز له بیری گه‌له‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی ناچنه‌وه ..
جارێكی دیكه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان پیرۆزده‌كه‌ین و ده‌ست خۆشیش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو شه‌روانانی ئێزیدی و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین ..له هه‌مانكاتدا سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌رو داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات كه هاوكاربن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ( شه‌نگال )
پیرۆزبێت رزگاركردنی شه‌نگال..
مه‌رگ و ریسوایی بۆ تیرۆرستانی داعش
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان