لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2021/6/2 شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوو لە بەڕێزان بەختیار عومەر ڕێکخەری ژووری پەیوەندیەکان و نەجمەدین سەعید قادر ئەندامی ژووری پەیوەندیەکان – شاناز محمد ڕەشید ئەندامی ژووری پەیوەندیەکان و ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان (خلیل محموود، قهار محمد ، نەهرۆ جلال )ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا خالید ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان  پێشوازی کران .

لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان بەگشتی باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی لە کوردستان و ناوچەکە خستەڕوو لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕیکران  .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە