
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
لەناخەوە خەمبار و دڵگران بووین بە هەواڵی کۆچی دوایی رسول عمر رسول ناسراو بە مامۆستا ڕەسوڵ قەڵازەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتە تێکۆشەرەکەتان .
بەناوی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیان و کەس وکار وخانەوادە و تەواوی دۆست و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین و هیوادارین دواناخۆشیان بێت و بەهەوڵ و تێکۆشانەکانتان جێگای خاڵی هاوڕێ رسوڵ پڕبکەنەوە لە خەبات بۆ دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران و جوتیارانی کوردستان .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان