لەمیانەی سەردانێکی نوێنەرایەتی باشوری پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسیدا ،بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئیدانەی هەر هەولێک دەکات بیەوێت ئەو پارتە لە باکوری کوردستان دابخات .
رۆژی شەممە رێکەوتی (٢٧\٣\٢٠٢١) شاندێکی نوێنەرایەتی باشوری پارتی دیموکراتی گەلان سەردانی بارەگای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هەواڵی تەندورستی مام خدر و لەلایەن هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی( خلیل محموود و قهار محمد و نەهرۆ جلال ) بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
هەر لەم سەردانەدا باس لەهەوڵی دەوڵەتی تورکیان کرا سەبارەت بە داخستنی بارەگاکانی (HDP) ،وەفدی حزب بەرەسمی رایگەیاند (هەدەپە وەکو پارتێکی سیاسی بە شێوازی مەدەنی و دیموکراسیانە و یاسایی خەبات بەڕێوە دەبات و نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادیخوازانی کۆمەڵگەی تورکیا و داخوازییە رەواکانی گەلەکەمان دەکات لە باکووری کوردستان.
داخستنی هەدەپە، خزمەتی پرسی دیموکراسی و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆزی گەلی کورد ناکات لە تورکیا، بۆیە بانگ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێوەندە دیموکراسیخوازەکانی تورکیا دەکرێ، پێش بەو هەنگاوە نادیموکراتییە بگرن.