لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە (١٦\٢\٢٠٢٠) شاندێکی باڵای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و خلیل محمود و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سالار محمد ئەندامی پەیوەندیەکان سەردانی بارەگای  (پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا ) یان لەشاری هەولێر کرد، لەلایەن هاوڕێیان محێدین شێخ علی سکرتێری گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا و محمود محمد نوێنەری پارت لەهەرێمی کوردستان وەیس مستەفا و سالح بۆزان و امینە خان بەگەرمی پێشوازییان لێکران .

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا،بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و جیهان بە گشتی باسیلێوەکرا و هەردوو دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ پرسە هەنوکەییەکان و یەکدەنگی هێز و لایەنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان لەبەرامبەر هێرش و پەلاماردانەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆسەر  کیان و ئیرادەی خەڵکی کوردستان،تەوەرێکیتری دیدار و کۆبوونەوەکە بوو ، لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی هەردوولاکرایەوە لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە