یــه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یــی دیموكراتــــــی كوردستان
پیرۆزبایی دوای سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی ( 26 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین و هیوادارین سه‌ركه‌وتووبن. …
به‌رێزان….
ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌تان له كاتێكدایه كه بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی چه‌ند پێشهاتێكی نه‌خوازراویان هێناوه‌ته ئارا و به‌جۆرێك ،تاراده‌ی مه‌ترسی جددی بۆسه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان د‌رك پێكراوه . ئێمه وای ده‌بینین ئه‌و لێكترازانه ناوخۆییه‌ی ناوماڵی كوردستانی مه‌ترسیه‌كان زیاتر و قوڵتر ده‌كاته‌وه .
بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌هه‌ڵ ده‌زانین كه داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كان بكه‌ین كه جارێكی دیكه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان . هه‌مووان له‌ده‌وری یه‌ك كۆببینه‌وه‌و بیری ته‌سكی حزبی وه‌لاوه‌بنێین و بیر له پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتووی كوردستانی بكه‌ینه‌وه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی و پیلانگێریه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان . كه بێگومان یه‌كریزیمان باشترین وه‌لامه بۆ دوژمن و نیارانی گه‌له‌كه‌مان . دووباره پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌رشاد و سه‌ركه‌وتووبن .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
18-3-2021