دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئاژانسی ناسا کەشتی پێرسەڤیرەنسی بەسەرکەوتووی گەیاندە سەر هەسارەی مەریخ، ئەم هەواڵەو بڵاوبونەوەی ڤیدیۆو وێنەکانی هەسارەی مەریخ بوە جێگەی مشتومڕی هەموو جیهان، تائێرە ڕووداوەکان ئاساین، بەڵام ئەوەی جیهانی توشی سەرسامی کرد چیرۆکێکی گەورە لەپشت ئەم سەرکەوتنەی ئاژانسی ناساوە هەیەو هاوکات لەڕێگەی ئەم چیرۆکەوە ئەمریکیەکان بەهەموو جیهان دەڵێن: “بۆ ئێمە گرنگ نیە تۆ کێیت و لەکام کۆمەڵگەیەوە هاتویت بۆ ئەمریکا، ئەوەی بۆئێمە گرنگە تۆ چیت لەهەگبەدایە بۆ گەلی ئەمریکا؟”، هەروەها ئەم چیرۆکە بەئاشکرا ئەوەمان پێ دەڵێت: “هێزو گەورەیی ئەم وڵاتە لەوەدایە هەمیشە وێڵەبەدوای فکرو عەقڵە شایستەو شیاوەکانی جیهاندا! جاگرنگ نیە کەسەکە لەهەر ڕەیس و نەیشن و دین و ئەتنی و کۆمەڵگایەکی دیکەی جیهان بێت، مرۆڤی ژیرو هۆشمەند لای ئەمریکیەکان هەتا چانسی ئەوەی هەیە باڵاترین پۆست لەهەستیارترین ئاژانسی وڵات بەدەست بێنێت کەئاژانسی ناسایە”.
دیانا تروهیۆ Diana Trujillo ئەو کچەی لەتەمەنی 17 ساڵیدا لەشاری کاڵی وڵاتی کۆڵۆمبیاوە دێتە ئەمریکاو تەنها 300$ دۆلاری پێیە، دیانا زمانی ئینگلیزی نازانێت بۆیە سەرەتا لەشوێنێکدا کاری پاککەرەوە دەکات بۆ بژێوی ڕۆژانەی خۆیی و پارەی خوێندنەکەی، دواتر لەساڵی 2007 پەیوەندی بەئاژانسی ناساوە دەکات و دواجار دیانا بویە بەڕێوبەری فڕینی کەشتی پێرسەڤیرەنسی ئاژانسی ناسا کەهەفتەی ڕابردوو لەسەر مەریخ نیشتەوەو لەمێژووی مرۆڤایەتیدا گەورەترین سەرکەوتنی زانستی گەردوونی تۆمارکرد!
دیانا بەوردی باسی چیرۆکەکانی ژیانی خۆی دەکات لەڕۆژە سەختەکاندا، هەر لەوکاتەی بەهۆی سروشتی کارەکەیەوە کەکاری پاکەرەوەبوەو ڕۆژانە چەندین تەواڵێتی پاک کردۆتەوە تاکو سەردەمی خوێندنی لەزانکۆی فلۆریداو دواتر سەرکەوتنە مەزنەکەی بون بە بەڕێوبەری گەورەترین کەشتی ئاژانسی ناسا بۆسەر هەسارەی مەریخ،…!
لەکۆتایدا دەگەینە ئەو بڕوایەی (مرۆڤ خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزبێت هیچ شتێک مەحاڵ نیەو بەهەموو خەونێک دەگات).
زانیاری زیاتر لەم لینکەی CBS News دایە:
دیانا لەپێگەی ویکیپیدیادا:
گۆران دوکانی ـ ئەمریکا