هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن‌و ده‌رهێنان به‌کر ره‌شید رایده‌گه‌یه‌نێت که دابینکردنی پاره بۆ هونه‌رمه‌ندان له‌پێناوی دروستکردنی خه‌باتێکی هونه‌ریانه‌دایه نه‌ک له‌پێناو گیرفان پڕکردن، له‌باره‌ی کاریگه‌ریی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌شی که بونه‌ته په‌رله‌مانتار ده‌ڵێت، “ئه‌وان کورسییه‌که‌یان له‌هونه‌ره‌که‌یان خۆشتر ده‌وێت”.
به‌کر ره‌شید له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هونه‌رو کاری خۆبه‌خشانه‌ی هونه‌رمه‌ندان رایگه‌یاند “بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی هونه‌رمه‌ندان به‌رده‌وام بێت ده‌بێت به‌رده‌وام کار بکرێت، هونه‌رمه‌ندنی زۆر له‌بواری هونه‌ردا کاری زۆر جوانیان کردوه‌و قوربانی زۆریان داوه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ده‌توانن تا سه‌ر به‌خۆبه‌خشی کار بکه‌ن؟ ئایا ئه‌مه ده‌توانێت تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت؟”
ئه‌و هونه‌رمه‌نده رایده‌گه‌یه‌نێت که هونه‌رمه‌ند بۆ پێشکه‌شکردنی هونه‌ره‌که‌ی پێویستی به‌سه‌رمایه‌یه‌کی مادیی هه‌یه‌و ده‌بێت حکومه‌ت هاوکاریی بکات، به‌ڵام به‌گومانه‌وه ده‌پرسێت “بۆ ده‌بێت پاره بۆ هه‌مو به‌ش‌و وه‌زاره‌ته‌کان هه‌بێت به‌ڵام بۆ هونه‌رمه‌ندان نه‌بێت؟ ئه‌مه جێگای گومانه. ئه‌و پاره‌یه له‌پێناو دروستکردنی خه‌باتێکی هونه‌ریانه‌دایه نه‌ک بۆ گیرفان پڕکردنی هونه‌رمه‌ندان بێت”.
به‌کر ره‌شید داوا له‌سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان ده‌کات که هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و ئه‌گه‌ر حکومه‌ت یارمه‌تیان نه‌دات بێنه سه‌رشه‌قام‌و کاری خۆبه‌خش بکه‌ن، “چیمان له‌پێشمه‌رگه‌یه‌ک که‌متره که جه‌سته‌ی خۆی ده‌به‌خشێت‌و ماڵی نییه‌و موچه‌ی نییه، ئه‌وان تاجی سه‌ری ئێمه‌ن. هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند یارمه‌تی دراون‌و جیاوازی ده‌کرێت. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌چنه لای ده‌زگا حیزبییه‌کان بۆ هاوکاریی‌و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی”.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێی وایه که “ئەگەر هەمو كارێك بوەستێت نابێت هونەر بوەستێنیت”.
له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بونه‌ته په‌رله‌مانتار، به‌کر ره‌شید ده‌ڵێت “زۆر لەهونەرمەندانمان بون بەئەندامی پەرلەمان، كامەیە ڕێنوێنی‌و رێپیشاندانیان بۆ هونەرمەندان که دەبێت هونەر ببێته پیشە؟ بەڵام ئەوان كورسیەكەیان خۆشتر دەوێت لەهونەرەكەیان. ئه‌گه‌ر حیزبەكەت قبوڵی ناكات داكۆكی لەهونەرەكەت بكەیت، وازبێنە لەحزبەكەت، گەرناتوانیت وازبێنیت كه‌واتە هونەرمەندنیت”.
هونه‌رمه‌ند بەكر ڕەشید لە ساڵی 1957 لە گەڕەكی سابونكەران لە سلێمانی لە دایك بوە سەرەتای كارە هونەریەكانی بە كۆمبارس دەستی پێكردوەو ئێستا لەبەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆ پسپۆرە.
ئا: مه‌زهه‌ر که‌ریم
سەرچاوە : ئاوێنە