جگه له ئاین و كێشه له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كان دروست ده‌ێت و تاوتوێی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش دواده‌خرێت
فه‌رمان حه‌سه‌ن
كێشه‌كانی به‌رده‌م لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری هه‌رێم تادێت زۆرتر و ئاڵۆزتر ده‌بن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته له‌ته‌مه‌نی سێمانگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه ماوه كه ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور له‌سه‌ر پێگه‌ی ئاینی ئیسلام له‌و پرۆژه‌یه‌دا گه‌یشتنه بن به‌ست و ئه‌و پرسه‌یان راگرت توركمان و مه‌سیحیه‌كان باكۆتی لیژنه‌كه‌یان كرد و تائێستشا ده‌ست نه‌براوه بۆ پرسی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌هۆی بونی ململانێی سیاسی له‌سه‌ری.
سێشه‌ممه‌ی رابردو 11/8 گرێیه‌كی تری كێشه‌ی سیاسی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری هه‌رێم دروستبو كاتێك نوێنه‌رانی هه‌ردو پێكهاته‌ی مه‌سیحی و توركمانی بریاری بایكۆتكردنی لیژنه‌كه‌یاندا به‌هۆی تێبینیان له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كاندا.
ردوست بونی ئه‌و كۆێشه‌یه بۆوه هۆی زیاد كرنی ناۆكۆه‌كانی سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی ده‌ستور و چاوه‌روانیش ده‌كرێت كێشه ئاڵۆزتر له داهاتودا وری تێبكات به‌تایبه‌ت كاتێك تاوتوێی پرسی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شێكه لێی و‌ئێستا چه‌قی كێشه‌ی لایه‌نه‌كانه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم
پێكهاته‌كان هه‌ره‌شه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن
بۆیه‌كه‌مجار كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بۆ راپرسی بایكۆتی تێكه‌وت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوئه‌ندامه‌كه‌ی نوێنه‌ری توركمان و مه‌سیحیه‌كان داوایان كرد،وشه‌ی “گره‌نتی” له‌بری “ره‌چاوكردن” بخرێته نێو ده‌قی ماده‌ی ٧٥ی پرۆژه‌ی ده‌ستوره‌وه ، كه‌ماده‌كه باس له‌وه‌ده‌كات ده‌بێت ره‌چاوی پێكهاته‌كان بكرێت له پۆسته حكومیه‌كاندا،به‌ڵام لایه‌نه‌كان داوای ئه‌و دو نوێنه‌ریان ره‌تكردوه‌و نوێنه‌ری پێكهاته‌كانیش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بایكۆت كردنه‌كه‌یان ده‌كه‌نه ره‌سمی.
كامه‌ران نه‌شئه‌ت نوێنه‌ری توركمانه‌كان له لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور پێی وایه له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی كاری لیژنه‌كه‌وه سته‌م له‌پێكخاته‌كان كراوه، به‌وپێیه‌ی به وته‌ی ناوبراو لایه‌نه‌كان رازی نه‌بون پێشتر له سوردی نیشتیمانی و ئاڵای كوردستان و ناساندنی زمانی توركمانی به‌ره‌سمی،له ده‌ستوردا جێبكه‌نه‌وه كه داوای ئه‌وان بوه
كامه‌ران نه‌شئه‌ت به‌هاوڵاتی وت”ده‌بێت وشه‌ی “گره‌نتی” هه‌بێت بۆ پێكهاته‌كان، له‌بری وشه‌ی “ره‌چاوكردن” چونكه ئه‌وه مانای زۆر هه‌ڵده‌گرێت و لاستیكیه” و وتیشی”هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێن ده‌بێت پۆسته‌كان به ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت ئێمه‌ش دژی ئه‌وه‌ین و پێمان وایه ده‌بێت گره‌نتی به پێكهاته‌كانی دیكه بدرێت له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان‌و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ده‌بێـت حسابی خۆی بۆبكرێت”.
هه‌رچه‌نده بایكۆتی ئه‌و دوئه‌ندامه‌ی پێكهاته‌كان كاتی بوو، به‌ڵام بۆیه‌كه‌م جار كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌ی راگرت، به‌وپێیه‌ی كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كان بوه‌و ئه‌ندامانی نه‌یانتوانی به‌بێ ئه‌و دوئه‌ندامه به‌رده‌وامی به كۆبونه‌وه‌كان بده‌ن،
ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان جه‌حت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر فه‌رامۆشكردنی پێكهاته‌كان ئه‌وا به‌ره‌سمی بایكۆتی لیژنه‌كه ده‌كه‌ن”،
ئایدن مه‌عروف به‌هاوڵاتی وت”هیچ كام له‌لایه‌نه‌كان پشتگیری ئێمه‌یان نه‌كردوه له‌لیژنه‌كه و بۆیه ئه‌گه‌ر داواكانمان جێبه‌جێنه‌كرێت، ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه”.
دانا دارا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستور له پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، ره‌خنه‌ی توركمان و مه‌سیحیه‌كان به “واقعی” نازانێت و ده‌ڵێت “گوێیان بۆ ئێمه نه‌گرتووه بۆیان رون بكه‌ینه‌وه،”
دانا دارا به‌هاوڵاتی وت”ئێمه له‌به‌ر خاتری ئه‌وان ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆمان بۆ پێكهاته‌كان كرده‌وه له ده‌ستورو به ده‌روازی سه‌ربه‌خۆ مافی پێكهاته‌كان هاتوه”، كێشه‌ی دین وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه
پاش ئه‌نجامدانی زیاتر له بیست كۆبونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێگه‌ی ئاینی ئیسلام له پرۆژه‌ی ده‌ستوردا تائێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌نجام و ماده‌ی تایبه‌ت به‌پێگه‌ی دین به‌ته‌واو نه‌كراوی جێهێڵراوه.
لایه‌نه ئیسلامیه‌كان داوایان ده‌كرد كه ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان بێت و هیچ یاسایه‌ك ده‌رنه‌چێت كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆره‌كانی ئه‌و ئاینه بێت به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تر ئه‌و داوایایه‌ی ئیسلامیه‌كانیان ره‌تكرده‌وه
له‌ئێستادا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور ئاشكرایده‌كه‌ن، پێشنیارێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان پرسی ئاین یه‌كلا بكرێته‌وه.
دانا دارا گه‌شبینه له‌وه‌ی ڕێكه‌وتن له سه‌ر پرسی ئاین نزیك بوبێته‌وه و ده‌ڵێت”پێگه‌ی ئاینی ئیسلام شتێكی ئه‌و تۆی نه‌ماوه ته‌واو بێت و دوای ته‌واو بونی ده‌روازه‌ی پێكهاته‌كان لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نن”
به‌ڵام كوێستان محه‌مه‌د نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران له لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور ره‌تیده‌كاته‌وه كه ڕێكه‌وتن كرابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بابه‌تی ئاین یه‌كلا بكرێته‌وه،
كوێستان محه‌مه‌د به‌هاوڵاتی وت”ته‌نها پێشنیارێك هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی دین پێش ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان یه‌كلا بكرێـته‌وه”
خامۆش عومه‌ر نوێنه‌ری یه‌كێتیش له لیژنه‌كه به هاوڵاتی وت”تائێستا كێشه‌ی دین وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه”،
ده‌سه‌ڵاته‌كان، كێشه گه‌وره‌كه
پێده‌چێت له‌ماوه‌ی ئاسایی خۆیدا لیژنه‌ی ئاماده‌كرنی ده‌ستور نه‌توانێت بگاته به‌شی ده‌روازی ده‌سه‌ڵاته‌كان كه ئێستا گه‌رمترین خاڵی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه له‌نێو خۆی ئه‌و لیژنه‌یه‌و له‌نی,َان لایه‌ن سیاسیه‌كانیشدا له‌ده‌ره‌وه
ئه‌گه‌رچی بریاردبوو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور پرسی ده‌سه‌ڵاته‌كان تاوتوێبكه‌ن به‌ڵام به‌هۆی گه‌رم بونی ململانێی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور دواخراوه.
واده‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌فته‌یه‌كی ماوه‌و تائێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی رێكه‌وتون ، چاوه‌روان ده‌كرێت لیژنه‌كه‌ی ده‌ستوور به‌بێ سازانی لایه‌نه‌كان نه‌توانێت به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانی بدات و قسه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكات.
خامۆش عومه‌ر جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه به‌بێ ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان ناتوانن گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن و وتیشی”تا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه سازان ناتوانین قه‌سه له‌سه ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ین،چونكه كاری لیژنه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه”
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی گۆران له لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی لیژنه‌كه‌ی هه‌یه” ئێستا به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌وه ئاینده‌ی هیچ شتێك دیار نیه بۆیه تا لایه‌نه‌كان ڕێك نه‌كه‌ون نازانین ئاینده‌ی لیژنه‌كه‌ش چی ده‌بێت”
كات به‌شی لیژنه‌كه ناكات
یاسای ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستور ماوه‌ی نه‌وه‌ت رۆژی دیاریكردوه بۆ كاری لیژنه‌كه كه كتایی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌توانرێت كاری لیژنه‌كه درێژ بكرێته‌وه
خامۆش عومه‌ر ده‌ڵێت”ئه‌و ماوه‌ی كه بۆمان درێژ ده‌كرێته‌وه، ده‌بێت له‌ماوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی كه‌متر بێت چونكه له روی یاسایه‌وه ناكرێت ئیستیسنا له ماوه بنه‌ره‌تیه‌كه زۆرتربیت یان هاوشیوه بێت”،