له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر چاپخانه‌یه‌ك له باكووری خۆرهه‌ڵاتی پاریس، ئه‌و دوو برایه‌ی كه گومان ده‌كرا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی هیبدۆ-یان ئه‌نجام دابێت، كوژران.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر چاپخانه‌یه‌ك له باكووری خۆرهه‌ڵاتی پاریس ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گومان ده‌كرا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی هیبدۆ-یان ئه‌نجام دابێت، كوژران.
له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه له‌ناو چاپخانه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئابڵوقه‌درابوو، بیسترا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئافره‌تێك كه له‌لایه‌ن دوو گومانلێكراوه‌كه‌وه به بارمته‌گیرابوو، ئازاد بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ هێرشكردنه‌سه‌ر بینای چاپخانه‌كه كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی نزیك له شارۆچكه‌ی دامارتان جویله، دووكه‌ڵ له بیناكه به‌رزبووه‌وه.
پێشتر برنار كازنۆف، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو برایه له ناو بینایه‌كدا له باكوری پاریس خۆیان مه‌ڵاس داوه و پۆلیس ده‌یه‌وێت ده‌ستگیریان بكات، به‌ڵام ئه‌و دوانه له‌كاتی په‌یوه‌ندیكردن پێیانه‌وه خواستی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیووه كه بمرن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو براكه چه‌ند بارمه‌ته‌یه‌كیشیان له‌گه‌ڵدایه و پۆلیسی فه‌ره‌نساش له دانووستان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه بۆ پاراستنی گیانی بارمته‌كان.
هاوكات، فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، داوای له هاوڵاتیان كرد بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر و تیرۆرستان، بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له سه‌رتاسه‌ری وڵات خۆپیشاندان بكه‌ن.