لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر:سوتاندنی بارەگای حزب و ئاڵا، عەقڵیەتی نەتەوەیی سەردەست دووپات دەکاتەوە

هاوڕێ مام خدر:سوتاندنی بارەگای حزب و ئاڵا، عەقڵیەتی نەتەوەیی سەردەست دووپات دەکاتەوە

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

سایتی ئاشتی :

لەبارەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و  هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند:ئەو جۆرە کردەوانە کارێکی ناشارستانی و نامەدەنییە و دوورە لەهەموو پرەنسیپێکی دیموکراتی بەتوندی ئیدانەی دەکەین.

هاوری مام خدر بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و ووتی، ئاڵای کوردستان لە دەستووری عێراق دانی پیانراوە وەکو رەمزێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆیە حکومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین کە ئەنجامدەرانی ئەو رووداوانە بداتە دادگا بۆئەوەی پەل نەهاوێژێ بۆ رق و ململانیی نەتەوەیی .

لەدرێژەی لیدوانەکەیدا ووتی( ئێمە وەکو بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئەوە وەکو ئاماژەیەک دەبینین بۆ دووپاتکردنەوەی نەتەوەیی سەردەست دەبینین کە گەلی کوردستان بە ئاگر و ئاسن ئەو جۆرە سەردەستی و ژێر دەستیەی رەتکردۆتەوە و لەرۆژگاری ئەمرۆش ئەو جۆرە کردەوانە ناچێتە پێشەوە ..)

0 FacebookTwitterPinterestEmail