لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن حزبی رزگاری کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کۆبوونەوە

حزبی رزگاری کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان
وەفدێکی حزبی رزگاری کوردستان، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد .
رۆژی چوارشەممە (٢١\٢\٢٠٢٤) وەفدێکی حزبی رزگاری کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ رێکار ئەحمەد سکرتێر و وەفدێکی یاوەری سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕی مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازیکران .
لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئالوگۆڕەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە خرایە بەر باس و گفتوگۆکردن، لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانە و لە مێژینەی نێوان هەردوولا کرایەوە .
0 FacebookTwitterPinterestEmail