رۆژی هەینی (١\١٢\٢٠٢٣) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر بەشدارییکرد لە چلەی تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ محسین دەشتی .
هاوڕێ دەشتی، بەدرێژایی تەمەنی لەپێناوی هێنانەکایەی نیشتیمانی ئازاد و گەلێکی بەختیار و کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە خەباتیکرد و هەموو تەمەنی گەنجی بەخشیە رێگای ئازادی و رزگاری خەڵکی کوردستان .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەدرێژەدان بە خەبات و رێگای ئازادی هاوڕێ دەشتی بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە لە پشتەوەی خواستەکانی مافەکانی جوتیارانەوە دەوەستین .