به‌هۆی هاتنی ئاواره‌ی وڵاتی سوریا و شاره‌كانی عێراقه‌وه ئاستی گه‌شه‌كردنی ئابووری له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێژه‌ی 5% كه‌می كردووه‌و ڕێژه‌ی هه‌ژاریش بۆ 8.1% به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی پلاندانان و بانكی جیهانی له ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شیان له كۆنفراسی ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكرده‌وه‌و به پێی ڕاپۆرته‌كه، له‌ده‌رنجامی هاتنی ئاواره‌ی سوریا و ئاواره‌ی شاره‌كانی عێراقه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌رڕووی قه‌یرانێكی ئابووری بووه‌ته‌وه‌و گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 5% دابه‌زیوه و هه‌روه‌ها رێژه‌ی هه‌ژاری له 3.5% بۆ 8.1% به‌رزبۆته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه، كه به‌هۆی بارودۆخی سوریا و شه‌ڕی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، قه‌یرانی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستاندا دروستبووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌ك ملیار و چوارسه‌د ملێون دۆلار سه‌رمایه هه‌یه.
ڕۆبێرت باو نوێنه‌ری تایبه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تیش له عێراق ده‌ڵێت” كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان و پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێگا چاره‌یه‌كی خێرا بۆ ئه‌و بارودۆخه بدۆزێته‌وه.
هاوكات عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاند” هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌رچاوه‌ی زۆری پێداویستیی ئاواره‌كانی دابینكردووه به‌ڵام هه‌رێم ناتوانێ ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره مرۆییه چاره‌سه‌ربكات و پێویستی زۆریان به هاوكاری زیاتری هاوبه‌شانی نیشتمانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.”