فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، ماوەیەکە کەسانێک بەناوی جۆراجۆرەوە خەریکی فریودانی خەڵکن کە پارەیان لێ وەردەگرن کە دەیان بەن بۆ کەنەدا، ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن بەشێکیان خۆیان لەکەدان و بەشێکی دیکەشیان لەتورکیاو عێراق وڵاتانی دیکەن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ماوەیەکە کەسانی نەفس نزم بەناوی جۆراجۆرەوە خەریکی فریودانی خەڵکین کە پارەیان لێ وەردەگرن کە دەیان بەن بۆ کەنەدا، ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن بەشێکیان خۆیان لەکەدان و بەشێکی دیکەشیان لەتورکیاو عێراق وڵاتانی دیکەن کە خەڵک لە رێگەی پەیج وئەکاونت و گروپەکانی فەیسبوکەوە فریو دەدەن کە گوایە ڤیزەیان بۆ وەردەگرن بەناوی خوێندن و بەناوی ئیش و رێگای جۆراجۆری دیکەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان رایگشتی رادەگەیەنن ئەوانە “کەسانی نەفس نزم و دورن لە کاری یاساییەوە” بەناوی خەڵک هێنان بۆ کەنەدا پارەیەکی خەیاڵیان لێوەردەگرن و دواتریش ئەو کەسانە ناتوانن بگەن بە کەنەداو پارەکەیان دەخۆن، “لێرە دەمانەوێت پێتان رابگەیەنین هێنان بۆ کەنەدا لەرێگەی ئەم خەڵکە نەفس نزمەوە ئەسڵ وئەساسی نیە و تەنها ئەوەیە پارەکەتان دەخۆن، ئێمە لەنزیکەوە ئاگاداری هاتنی پەنابەر و کۆچ بەرانین بۆ کەنەدا”.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەم رێگایانەی بڵاوکردوەتەوە کە هاوڵاتیان دەتوانن بگەنە کەنەدا
یەکەم: رێگاکانی کۆچ کردن وەک سەرمایە گوزاری و خۆێندن و ئیش کردن و خانەوادە ھەر ھەموویان زۆربە روونی لەسەر سایتی وەزارەتی کۆچ و پەنابەران دانراوە بە زۆربەی زمانەکان
دوەم: Immigration and citizenship رێگای دوەمیش ھاتنی پەنابەرانە. ساڵانە وڵاتی کەنەدا نزیکەی دە ھەزار کەس دەھێنێت بۆ کەنەدا لەرێگای ئۆفیسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە وڵاتانی جۆراو جۆر بنکەیان ھەیە وە بەشێکی تر کە زیاتر لە ئێستا دا خەڵکی پەنابەر پێی دەگاتە کەنەدا وە ژمارەیان نزیک بۆتەوە بە 20 ھەزار پەنابەر بە پێی ئاماری 2019 ئەم رێگایەش ناوی سپانسۆری تایبەتە کە بە چەند شێوەیەک پێکھاتون.
سێیەم: رێکخراو گروپی کۆمەڵایەتی کە لەلایان حکومەتی کەنەداوە رێگەیان پێ دراوە دەتوانن پەنابەر سپانسۆر بکەن کە لە ووڵاتی دوەمەوە خۆی بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ناساند بێت و وەک پەنابەر ناو نوس کرابێت یان بە پەنابەری قبول کرابێت ئەم جار ئەو رێکخراوانە دەتوانن دەست بە کارەکانیان بکەن بە پشتیوانی کەس و کاریان یان رێکخراوە کۆمەلایەتیەکان نمونەی ئەمەش وەک فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی.
چوارەم: پەنابەر دەتوانێت لەرێگەی رێکخراوە کۆمەڵایەتیەکان یان گروپی پێنچ کەسی سپانسۆر بکرێت بە مەرجێک قبوڵی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانی ھەبێت لە وولاتی دوەم.
پێنجەم: پەنابەر دەتوانێت لە رێگەی چەندین رێکخراوی تری کەنەدی کاری سپانسۆری بۆ بکەن لە بەر وەزعێکی تایبەتی کە پەنابەر تێیدا ڕایکردوە وەکو کەیسی مناڵان و ژنانی تایبەت کە لە ژێر ھەرەشە دان بە تایبەت لەو وڵاتەی دوەمیش کە ژیان دەکەن کە ئەمە نسبەتەکەی زۆر کەمە.