و: دانا ساڵح
موفاجەئەی گەورەی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق، کەمی رێژەی دەنگدان بوو، کە دابەزی بۆ ٤٤,٥٢% ئەوەش کەمترین ئاستە بەراورد بە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی پاش ٢٠٠٣ ئەنجام دراون، هەلبژارنی ٢٠٠٥ رێژەی دەنگدان ٧٩% بوو، ساڵی ٢٠١٠ رێژەی دەنگدان ٦٢,٤% بوو، ساڵی ٢٠١٤ رێژەی دەنگدان ٦٠% بوو، ئەم رێژە کەمەی هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠١٨ پەیامێکی روون بوو لە گەلی عێراقەوە بۆ سیاسییەکان هەموویان.
سەبارە بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکە، سەرباری هەندێک رووداوی توندوتیژیی و تەقەکردن لە سلێمانی و نارەزایی لە کەرکوک دەربارەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، بەگشتی هەڵبژاردنەکە بە ئاسایی کۆتاییهات.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بزوتنەوەی گۆران لە هەرێمی کوردستان نارەزاییەکی توندی راگەیاندووە دەربارەی ساختەکاریی هەڵبژاردن و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئەنجامدانی تۆمەتبار دەکات، ئیتلافی وەتەنیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاویش داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات لەگەڵ مانەوەی ئەم حکومەتەی ئێستا وەک کاربەرێکەر.
بەپێی ئەنجامە راگەیەنراوەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هاوپەیمانێتی سائیرون کە سەدرییەکان و حزبی شیوعی لە خۆدەگرێت پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش، لە ئێستادا دوو سیناریۆ هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق:
یەکەم: پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لە نێوان سائیرون و نەسر و حزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان لە بزوتنەوەی گۆران و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەریی کە د.بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ یەکێک یان دوو لە لیستە سوننیەکان (لیستی قەراری عێراقیە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و وەتەنیە بە سەرۆکایەتی عەلاویی)، هەرچەندە عەلاوی خۆی شیعە مەزهەبە بەڵام شیعەکان وەک لیستێکی سوننە سەیری وەتەنیە دەکەن.
سیناریۆنی دووەم: پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەک لە نێوان لە نێوان دەوڵەتی یاسای مالیکی و پارتی دیموکرانی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و هەندێک حزبی سوننەی نزیک لە مالیکی.
پێدەچێت سیناریۆی دووەم مقەوماتی زیاتری بۆ سەرکەوتن هەبێت، چونکە لیسی دەوڵەتی یاسای مالیکی و فەتحی هادی عامری تێدا نییە، کە ئەم دوو لیستە لای شەقامی سەدرییەکان قبوڵکراو نین، هەروەک لای شەقامی سوننەکانیش وایە.
بەڵام لە کۆتاییدا، نابێت رۆڵی لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە بیر بکرێت کە کاریگەریی گەورەیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا هەیە، بە تایبەت ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە دەتوانن ئاراستەی دانوستانەکان بەو شێوەیە ببەن کە خۆیان دەیانەوێت.
سەرچاوە:دیبلۆمات مەگەزین