کەسایەتیە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان لەناوەوە و دەرەوە
کاسبکاران و کرێکاران و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکان
بەناوی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە پێزانیمان بۆتان هەیە کە بەهۆی کۆچی دوایی هاوڕێ مام هاشم لەگەڵمان بوون و بە شێوازی جۆراو جۆر هاوخەمی و پشتیوانی خۆتان دووپاتکردەوە و رۆڵیکی گرینگی بینیوە بۆ بەرگەگرتنی ئەو کۆستە .
کۆچی دوایی مام هاشم، خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هێزی ئازادیخواز و نیتیشمانپەروەری کۆمەڵگا، بەڵام ئێوە بەو دڵسۆزیانەتان و وەستانتان لەپاڵ ئێمە و خانەوادەکەی و هاوڕێیانی ئومێدیکی زۆری بەهەمووماندا کە بەیەکەوە دەتوانین بەشێک لە کار و ئەرک و خەباتی ئەو کە بۆ ئاشتی و ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵاتی تەرخانی کردبوو، بخەینە سەر شانی خۆمان بۆ ئەوەی رۆحی مام هاشم بۆ هەمیشە ئاسوودە بێت .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٩\٨\٢٠٢٠
هەولێر