لە بەرواری ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان لە یەکێک لە ویلایەتەکانی سەربە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە قاهیرەی پایتەختی میسر بوو لە دایک بوو.
یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان لە لایەن “میقداد مەدحەت بەدرخان” لە شاری قاهیرەی پایتەختی ویلایەتی میسری سەر بە دەوڵەتی عوسمانی دەرچوو، بابەتەکانی ڕۆژنامەی کوردستان زیاتر هاندانی بڵاوکردنەوەی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردی بوو لە ناو هاوڵاتیانی ناوەوەی کوردستان دا.
ڕۆژنامەی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ – ١٩٠٢ز ٣١ ژمارەی لە چەند شوێنێکی جیاواز لێ دەرکرا.
لە ژمارە ١ تا ٥ لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرە دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی میقداد مەدحەت بەدرخان و فشاری دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە، میقداد مەدحەت بەدرخان لێپرسراوێتی دەرکردنی (ڕۆژنامەی کوردستان)ی خستووەتە ئەستۆی عەبدولڕەحمانی بەدرخانی برای و لە ژمارە ٥ بە دواوە لە لایەن براکەیەوە دەرچوون.
لە ژمارە ٦ تا ١٩ لە ژنێف لە سویسرا، لە ژمارە ٢٠ تا ٢٣ دووبارە لە قاهیرە، ژمارە ٢٤ لە لەندەن، ژمارە ٢٥ دوو جار دەرچووە یەکەمیان لە شاری لەندەن و دووەمیشیان لە شاری فۆکستۆن هەر لە بەریتانیا دەرچوون. لە ژمارە ٢٦ – ٢٩ لە شاری فۆکستۆن لە و ژمارەکانی ٣٠ و ٣١ لە ژنێف لە دەرچوون.
ڕۆژنامەی کوردستان لە مانگێکدا دووجار دەرچووە و دوا ژمارەی، کە دەکاتە ژمارە ٣١ لە بەرواری ١ی نیسانی ١٩٠٢ز لە شاری قاهیرە دەرچووە.
ژمارەکانی ڕۆژنامەی کوردستان بە دزییەوە دەگەیەنرایە کوردستان و بەشێک لە بابەتەکانی ڕۆژنامەکەش بۆ هۆشیارکردنەوەی نەتەوەیی کورد و لایەنەکانی مێژوو و وێژە و کەلتووری کورد تەرخانکرابوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای تێپەڕبوونی ١٢٠ ساڵ بەسەر یەکەمین ڕۆژنامەی کوردیدا تا ئێستاش چەندین کەیسی تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و ڕێگری و سانسۆری میدیا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یەکلای نەکراوەتەوە و بە ئێستاشەوە سانسۆری میدیا یەکێکە لە لەمپەرەکانی کاری میدیایی لە هەرێم.