لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر لەهەموو شوێنێکیت و لە هیچ شوێنیکیش نیت

لەهەموو شوێنێکیت و لە هیچ شوێنیکیش نیت

0 تێبینییەکان 50 بینینەکان

لەهەموو شوێنێکیت و لە هیچ شوێنیکیش نیت.
لە سێبەری درەختەکاندا، شۆڕبونەوەکانت دەبینم.
دەستێکت گرتوە بەپەلکێکییەوە،دەستەکەی تریشت
بەڕۆحی بەیبونەکانەوە.
بەتەنیشتی مانگەوە ئەڕۆیت،
لەسەرکورسییەکە لەگەڵم دائەنیشیت.
لەهەموو شوێنێکیت؛
تەنانەت؛ لەتەسبیحی ووێردەکانیشدا.
ئەوە؛ فێنکی تۆیە، لە دڵی نەعنای حەوشەکەماندا
کەتەرزی تازە هەڵدەداتەوە،
ئەوە،خەیاڵی تۆیە، لەناوما یەقین سەوز دەکات.

رۆژە حسن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە