ئایا خێزان له دیدیێكی مادی و سه‌رمایه‌دارییه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌خۆی پێویسته هه‌بێت؟ یان به‌ته‌نها كێڵگه‌یه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌سی كار
نوسینی: سامهح عه‌وده
وه‌گێڕانی:عمر علی ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه:مه‌یدان ئه‌لجه‌زیره
كاتژمێر شه‌شی به‌یانی، دیزاینه‌ری جل و به‌رگ(زانا رۆبه‌رتس)له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و پێشوازی له‌رۆژێكی پڕ له‌كار ده‌كات،سه‌ره‌تا بهشیردان به دوو منداڵه جمكه‌كانی ده‌ستپێده‌كات،دواتر ده‌چێت بۆ كار،ئه‌و دوانه‌یه راده‌ستی دایهنهكه ده‌كات،سه‌ره‌ڕای لێهاتووییه‌كانی”زانا”پێێ وایه كێشه‌ی هه‌موو دایكێكێكی ئیشكه‌ر،بوونی دایهنێكه گرنگی به منداڵه‌كانی بدات و ههستكردنیهتی به‌تاوان. هه‌روه‌ها وتی” دایك واههستهكات خۆپه‌رسته”،هه‌رچه‌نده زۆر هه‌ولده‌ده‌ن له‌نێو خێزان و شوێنی كاردا باشترین كارێك پێشكه‌ش بكه‌ن. رۆزی بۆب به‌چه‌ند وشیه‌كی كورت وه‌سفی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات له‌كاتی ده‌رچوونی بۆ ره‌وڕه‌وه‌ی بازاڕ و سه‌رمایه‌داری، ئه‌و ده‌ڵێت” قورسه وه‌كو دایكێك هه‌ندێك رۆژ له‌ماڵه‌وه نه‌بیت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵمداوه سه‌ركه‌وتووبم له‌كاره‌كه‌مدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ست به دڵته‌نگییه‌كی زۆر ده‌كه‌م له‌كاتی ده‌رچونم له‌ماڵ بۆ كاركردن منداڵه‌كان له‌ئامێز ده‌گرم “، درێژه‌ی پێدا و وتی” روبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه له‌فێربوونی ئه‌وه‌ی چۆن سات به‌سات بژین، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ منداڵهكاندام بیر له‌كاره‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، لهكاتێكهدا له‌شوێنی كارم بیر له منداڵه‌كان ده‌كه‌مه‌وه”.
ئه‌و ئازارانه‌ی خێزانه‌كان هه‌یانه‌و منداڵه‌كان و خێزانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن،به‌ته‌نها ژن هۆكاره‌كه‌ی نییه، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی خێزان له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیمارت ئاماده‌ی كردووه، ده‌ركه‌وتوه كه، له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی خێزان و نه‌بونی جێگیری ده‌روونی و سستی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان له‌نێوان باوان و خانەوادهكان، هۆكاره‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی باوكه له‌ماڵه‌وه،به‌هۆی قورسی كار و فشاری به‌رده‌وام، توێژینه‌وه‌كه ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی ئامڕازه تهكنهلۆجیه نوێیه‌كان پاشماوه‌ی خراپیان به‌جێهێشتووه و ده‌بنه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا، به‌چه‌ند دیارده‌یه‌كی هاورده كاریگه‌ری له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێی كردووه.
ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی روونه لهدهركهوتهكانی قه‌یرانی مێژوویی سیستمی سه‌رمایه‌داری،سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی كاری نوێ و كه‌مبوونه‌وه‌ی كرێی گه‌نجان له‌بازاڕدا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فراوانی په‌یوه‌ندییه مرۆڤانییهكان،به‌تایبه‌ت له‌خێزانی ناوكی‌دا.
سه‌رمایه‌داری خێزانی بۆ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شكرد، تاخزمهتی ئامانجه‌كانی بكه‌ن و ده‌سی كاری بۆ دابین بكه‌ن بۆ به‌رده‌وامبوونی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ، بۆ گۆڕینی دید و تێڕوانینه‌كان ده‌رباره‌ی كاری مادی به‌ته‌نها به هێزی مادی ناكرێت به‌بێ پشتبه‌ستن به‌هێزی فیكری، هه‌روه‌ها گۆڕینی لهئامڕازێكی ژیانكردنه‌وه بۆ به‌هایه‌ك كه له‌خودی خۆیدا هه‌بێت،ئامانجی بنه‌ڕه‌تی له‌بوونی مرۆڤ .ئه‌م گۆڕانه ئابورییه چۆن رووده‌دات كه سه‌رله‌نوێ شێوه و رۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروستده‌كاته‌وه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌مان و چۆنیه‌تی تێڕوانینمان بۆ خودی خۆمان و ئه‌وانی تر ده‌بێت.
پێش سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی،تێڕوانینه‌كان بۆ سه‌رمایه به‌سه‌ر دوو سه‌رده‌می سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌بوو:سه‌رده‌می(ماركنتیلین)، وهپێناسهی سه‌رمایه‌ی ده‌كرد بهكهڵهكهبوون و كۆكردنه‌وه‌ی ئاڵتون و زیو، كه‌له‌ڕێگه‌ی قازانجی بازرگانییه‌وه نه‌بێت به‌هاكه‌ی به‌دی نایه‌ت،ئه‌م دیده له ئه‌وروپا له ماوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی جوگرافی سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م و بهجهڵهبگرتنی كرێكاری هه‌رزان بۆ ده‌رهێنانی كانزا،بڵاوبوو.
سه‌رده‌می فیزۆكراتییهكان:ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان وابوو سه‌رمایه‌ی راسته‌قینه له‌زه‌ویی و چاكسازی زه‌وییوزاری به‌رفراوانی هه‌ردوو ئه‌مریكاكه هه‌ڵده‌قوڵێت،ئه‌م تێڕوانینه له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا بڵاوبوو،دواتر هه‌ریه‌ك له ئاڵتون و زیو بوونه ده‌ربڕینێكی نه‌ختینه‌ی بۆ به‌های ئه‌و سه‌رمایه‌ی له‌زه‌وییه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنران، كه له‌پرۆسه‌ی كشتوكاڵی به‌ربڵاودا به‌كارده‌هێنران یان له‌ده‌رهێنانی كانزادا له‌پێشووتردا، “ئه‌وان هیچ نین جگه له كۆیله‌و كرێكارێكی ه9هرزانی نیشتیمانی،هیچ نازانن جگه له‌گرنگیدان به‌كار یا بهكرێكار به ده‌ربڕینێكی وردتر”.
كاره‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، تا سه‌ره‌تاكانی سه‌رده‌می رێنیسانس و رۆشنگه‌ری ئه‌وروپی، كتێبی(سامانی گه‌لان)،له‌نوسینی پێشه‌نگی لیبرالیزمی ئابوری(ئاده‌م سمیس)یه‌كێك بوو له هۆكاره كاریگه‌ره‌كان، بۆ گۆاستنه‌وه له سه‌رده‌می(ماركنتیلین) و سه‌رده‌می(فیزۆكراتیی)دا،هه‌روه‌ها بزاوتی بازرگانی به‌ریتانی و كرانه‌وه‌ی به رووی بازاڕی تازه،پاشان شۆڕشی پیشه‌سازی،رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له ” تواناسازی سه‌ره‌تایی سه‌رمایه‌داری و پێكهێنانی چینێك له سه‌رمایه‌داری بازرگان”.
لێره‌دا، چه‌مكه سهرهتاییهكانتی رێچكه‌ی سه‌رمایه‌داری له به‌ڕێوه‌بردنی ساماندا ده‌ركه‌وتن،سه‌رمایه‌داری بریتیه له سیستمێكی ئابوری خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌پێدانی موڵكداری تاك و پاراستنی دامه‌زراوه،له هه‌ناوی چه‌مكی ئازادییه‌وه هاتۆته ده‌رێ، له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی موڵكداری گشتی هه‌وڵی فراوانكردنی موڵكداری تایبه‌ت ده‌دات ،پێی وایه ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان موڵكی موڵكداری تایبه‌ت و كۆمپانیاكانن، به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن و دیاریكردنی نرخه‌كان مه‌حكومن به بازاڕی ئازاد و خواست و خستنه‌ڕوه‌وه،موڵكداره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه قازانج هه‌ڵبگرن یا بیگێڕنه‌وه یا وه‌به‌رهێنانی پێوه بكه‌ن.
بهووڕوای(جۆن دیمیلۆ)خه‌ڵك له‌ژێر چه‌تری سیستمی سه‌رمایه‌داریدا،له‌دوو لاوهكرێكاری ئازادن: له‌گه‌ڕان به‌دوای كاردا ئازادن له‌گه‌ڵ خاونداریهتیان بۆ توانای كاركردن،هه‌روه‌ها له فرۆشتنی ئه‌م هێزه‌دا به‌رامبه‌ر به كرێیه‌ك بۆ هه‌ركه‌سێك كه ئاره‌زوی كڕینی هه‌بێت ئازادن ،ئه‌مه كاره‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی ئێمه ئازادین له خاوهندارییهتیمان بۆ زه‌وی و سه‌رمایه و سامان كه ده‌بنه داهاتێك بۆ ژیانكردنمان،له كۆتایدا هه‌رچه‌نده وه‌همی ئازادیمان هه‌بێت،خاوه‌نداریه‌تیمان له‌ژێر ره‌حمی سه‌رمایه‌داره‌كاندا ده‌بێت.
سه‌رمایه له‌ژێر دروشمه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا فروان بوو: وازی لێبێنه كار بكات،وازی لێبێنه بابڕوات،ئه‌وانه‌ی به‌های شتێك به‌ته‌نها ده‌به‌ستنه‌وه به قازانجهكهیهوه،سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كار له‌به‌رامبه‌ر كرێدا له دامه‌زراوه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا بووه هۆی” گۆڕانێكی قوڵ له بونیادی خێزانی ناوكی و ئه‌ركه‌كانی و ئایدۆلۆجیای ژیانی خێزانی‌دا”. به بڕوای دیمیلۆ ئه‌م كاره‌ش “له‌گه‌ڵ كۆلۆنیالی سپی بۆ ئه‌و گوندانه‌ی خاوه‌نی به‌رهه‌مهێنانی خانوادهیی بوون”،ده‌ستیپێكرد.
جگه له‌مانه‌ش، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی سه‌ده‌ی نۆزده،سیستمی خانوادهیی رووی له‌كه‌مبوونه‌وه كرد، بووه پاشكۆی سه‌رمایه‌دار و بازرگانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شمه‌ك وكاڵاكان، كار له‌به‌رامبه‌ر كرێدا بڵاوبویه‌وه، ئه‌و پیاو ژنانه‌ی نێو ئابوری خانوادهیی كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورمه‌ودا پشتیان به‌خۆیان به‌ستبوو، راكێشا به‌لای خۆیدا و به‌ره سیستمی سه‌رمایه‌داری پشت به‌ستوو به كرێكاری ئازادی بردن، هه‌روه‌ها به‌بێ پێشینه‌یه‌كی مێژووی ژنی بۆ كاركردن لای بێگانه له‌به‌رامبه‌ر كرێدا،برده ده‌ره‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا هه‌ندێك شت ئاسان بوون، به‌ڵام زۆره‌بی جار ژن له‌دوای هاوسه‌رگیری توانای به‌رده‌وامی كاركردنی نه‌بوو ،له‌كاتێكدا ئه‌م كاره مه‌حاڵ بوو بۆ پیاوان،ئه‌م گۆڕانه دوو سه‌ده‌ی خایاند،تا له ئابوری خانهوادییهوه كه پشتی به خێزان به‌ستبوو بگۆڕێت بۆ ئابوری سه‌رمایه‌داری پشتبه‌ستوو به كاری ئازاد،زۆر به‌هێواشی، خێزان و به‌رهه‌مهێنانی خانه‌واده‌ی پێشوو گۆڕان،به‌ڵام له‌ڕاستیدا” سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌ده‌ست دا”.
سه‌رمایه‌داری ئه‌و دهرگایهبوو ژن لێوه چووه ده‌روه‌ی بازنه‌ی خێزان، له‌ژێر بانگه‌شه‌ی یه‌كسانیدا بۆ به‌شداری له‌گه‌ڵ پیاودا ، كه‌هه‌میشه ناتوانن له ئاشتیدا بن پێكه‌وه چونكه” جیاوازی نێوان ژن و پیاو دێرین و راسته‌قینه‌یه، پێویستی به‌سه‌لماندن و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه نییه،سه‌ره‌تا جیاوازییه‌كان جیاوازی جه‌سته‌ییی بوون، به‌ئه‌ركه زیندوه‌كانی ژن له گردبوونه‌وه‌ی مرۆڤانیدا تێپه‌ڕی و به لایه‌نی سۆزداری به‌كۆتا نه‌گه‌یشت.
ئه‌م جیاوازیانه هاوسه‌نگی بۆ خێزان پاراستبوو له‌و كاته‌ی پیاو بۆ كاركردن ده‌چوه ده‌رێ، شتێكی له‌و جۆره رووینهدایهوه كاتێك سه‌رمایه‌داری ژنی له‌ماڵه‌وه برد بۆ بازاڕ و كارگه،هه‌روه‌ها پاڵپشتی یه‌كخستنی رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه و فێركردنی كرد بۆ سه‌رخستنی ژن هه‌روه‌ك چۆن بۆ سه‌رخستنی پیاو له‌بازاڕی كاردا كردبووی ، ژنیان كرد به قه‌ڵغانێك بۆ ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، به‌شێوه‌یه‌ك”جه‌لال ئه‌مین”ده‌ڵێت” رێگه‌یاندا ژن له زیندانی داب و نه‌ریته‌وه هه‌ڵبێت به‌ره‌وه زیندانی بازاڕ ئه‌مه‌ش كۆتاهاتنی ئازادییه‌كه‌ی بوو”.
ته‌ماشای كاركردنی ژن بكه، به‌و سیفه‌ته‌ی كاریگه‌ره له‌سه‌ر رۆڵی له‌خێزاندا،پرسیار بكه ده‌رباره‌ی راستی ئه‌م كاریگه‌رییه و زیانه‌كانی،تێڕوانی هزری (سه‌رده‌می مادی/سه‌رمایه‌داری)، له‌دروستكردنی ئه‌م كاریگه‌رییه‌دا رۆڵی هه‌یه ، به‌تێڕوانین له‌مه، عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لمه‌سیری پێیوایه، كه تایپی مادی رۆژئاوایی مرۆڤی به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاجیادا گوزهرپێكرد، به‌سه‌نته‌ركردنی مرۆڤ ده‌ستیپێكرد،پاشان گواسترایه‌وه بۆ سهنتهڕالیزیانهی ره‌گه‌زپه‌رستی بۆ نه‌ژاد و ئیتنیك به‌نمونه له‌ماوه‌ی كۆڵۆنیالیزمدا نه‌ژادی ئه‌وروپی بهسهنتهركرد، كه به‌دوای خۆیدا چه‌ند بزاوتێكی ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ك فاشیزم و نازیزمی به‌رهه‌مهێنا، ئه‌م رێچكه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بوو تا گه‌یشت به فێمێنیزم.
فێمێنیزم لای ئه‌لمه‌سیری گوزرارشت نییه له بزوتنه‌وه‌ی ژنان بارته‌قای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كه بانگه‌شه بۆ به‌سه‌نته‌ركردنی مێ ده‌كات وه‌ك دوژمنی نێر، ئه‌مه‌ش ئه‌و نێوكۆیهیه كه رۆڵی خانه‌واده‌گی سست ده‌كات و به‌هاكه‌ی په‌راوێز ده‌خات، چونكه به‌ها له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا، به‌ته‌نها له گوزراشتی مادیدا مۆڵ ده‌بێت.به‌پێی ئه‌م تێڕوانینه هه‌ر كارێك ده‌سهاتی مادی هاوبه‌شی نه‌بێت ناتوانین وه‌ك كار بیناسینین.
به‌سه‌نته‌ركردنی مادیانه‌ی ژن، بیرۆكه‌ی ئه‌رك و مافی مێینه‌ی تێپه‌ڕاندووه،بنه‌مای خانەواده‌ی به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه،سیمۆن دی بۆڤوار یه‌كێكه له دامهزرینهره دیاره‌كانی فێمێنیزم،ده‌ڵێت” ژن هه‌ر به‌كۆیله ده‌مێنێته‌وه”، تا ئه‌و كاته‌ی خورافه‌ی خێزان و خورافه‌ی دایكایه‌تی نامێنێت.
دوای پوكانه‌وه‌ی رۆڵی سۆزداری و رۆحی له‌ناو ئه‌م سیسته‌مه‌دا، ، ژن له مرۆڤه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ بوونه‌وه‌رێكی مادی، كه‌له چوارچێوه‌ی ماده نه‌بێت راڤه ناكرێت، به‌جۆرێك ئاماژه بۆ لایه‌نی خودی ناكرێت به‌ڵكه ئاماژه بۆ لایه‌نی مادی ده‌كرێت، ئه‌و وه‌ك ژنێك ده‌مێنێته‌وه،ته‌نها وه‌ك ژنێك، چیتر ئاماژه‌یه‌ك نابێت بۆ(دایك/ژن/خۆشك)كه له‌پێشتردا ناسیومانه،رۆڵێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی گشتگیردا”،ئه‌مه‌ش دژه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێڕوانینه مرۆڤانییهی كه دایكایه‌تی وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناساندووه،به وته‌ی (بیگۆڤیتچ). له‌هه‌مان كاتدا،دكتۆر هیبه ره‌ئوف،پێی وایه كه” به‌كه‌وتنی دایك و ژن خێزانیش ده‌كه‌وێت و نێوه‌ڕۆكی مرۆڤایه‌تی هاوباش پاشه‌كشه ده‌كات،بۆ هه‌ریه‌كیك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت،پانتای هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان تاكه‌كاندا به‌رته‌سك ده‌بیته‌وه و خێزان ورده ورده ده‌سڕێته‌وه، مرۆڤه‌كان به‌ته‌نها رووبه‌ڕووی ژیان ده‌بنه‌وه.
خێزان و كۆمه‌ڵگه نه‌گونجاون، ئه‌مه تێڕوانینی بیرمه‌ندی بۆسنی و سه‌رۆكی كۆچكردوو،عه‌لی عیزه‌ت بیگۆڤیتچ بوو،به‌شێك بوو له وته‌كانی ده‌رباره‌ی خێزان و شاری نمونه‌ی سه‌ركه‌وتوو، چونكه پره‌نسیپی وابه‌سته‌ی له‌خێزاندا خۆشه‌ویستی و سۆزه،به‌ڵام له‌لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه،ئه‌وه‌ی حوكمی كۆمه‌ڵگه ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندی و عه‌قڵه،یا هه‌ردووكیان پێكه‌وه.
به‌م جیاوازییه‌وه،ده‌توانین له‌و میكانیزمه تێبگه‌یین كه سه‌رمایه‌داری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خێزاندا پێده‌كات ، جۆن دیمیلیۆ ده‌ڵێت” مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی سیكسی-هاوسه‌رگیریی-مامه‌ڵه‌یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ك به‌هایی رۆحی ئه‌م په‌یوه‌ندییه.
له نیوئینگلاند له‌سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزمدا،تێكڕای له‌دایك بوون بۆ هه‌ر ژنێك له‌ساڵانی وهچهخستنهوهیدا حه‌وت منداڵی تێده‌په‌ڕاند ، له‌و كاته‌دا پیاوان و ژنان بۆكاركردن پێویستیان به مداڵ بوو ، منداڵ خستنه‌وه هبهقهدهر به‌هه‌مهێنانی گه‌نم گرنگ بوو، سێكسكردن بۆ به‌رده‌وامی ژیان به‌ته‌نها بۆ وه‌چه‌خستنه‌وه و به‌هه‌مهێنانی كرێكار بوو نه‌ك له‌پێناوی ژیانی مرۆڤانی راسته‌قینه.
ئهنگلزیش جه‌غدی له‌م كاره كرده‌وه له‌كاتێكدا كه وتی” هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌مێژودا-به‌گوێره‌ی رێچكه‌ی مادی-بریتیه له به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌هه‌مهێنان بۆ داخوازییه راستهوخۆكانی ژیان،ئه‌مه جگه له پێداویستی مادی و مرۆیی-كرێكار-و زۆربوونی جۆر،بۆ جێبه‌جێكردنی ئهمهمهرجی یه‌كه‌م چوونه‌ناوه‌وه‌ی ژنه بۆ چلالاكی گشتی،ئه‌مه‌ش واتای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی گۆشهگێره وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی،هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ ده‌بێته پیشه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵام به‌پێی تێڕوانینی دیمیلۆ له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو،رێژه‌ی له‌دایك بوون به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌كه‌مبوون كردووه- له‌دوای ئه‌و گۆڕانه خێرایانه‌ی له‌كۆتاییه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا روویاندا-ئه‌م دابه‌زینه به‌درێژای دوو سه‌ده به‌رده‌وامی هه‌یه و هاوشانه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری،هه‌روه‌ها فراوانبوونی بواره‌كانی سه‌رمایه‌داری هه‌تا وای لێهات زۆربه‌ی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزراییه‌كان كه بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان پێوستن وه‌كو شتومه‌كیان لێبێت.
ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی سستبوونی” ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی كههاندهرێكن بۆ په‌یوه‌ستبوونی ژن و پیاو به‌خێزانه‌وه و مانه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌یدا”، تێڕوانینه‌كانی دیمتیلۆ ئه‌مه ده‌به‌ستێته‌وه به”بڵاوبوونوه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی له ئه‌وروپا ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابڕانی سێكسه له‌سه‌رمایه‌داری، كه‌نه‌یتوانی ئه‌و پێوستییهی دووه‌م ده‌به‌ستێته‌وه بهیهكهمهوه كۆتای پێبهێنێت.ئه‌مه‌ش به پاشكۆیه‌تی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه پاڵیدهنا بۆ پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی خێزانی له‌به‌رگێكی سروشتی‌دا كۆتای هات ،سه‌رمایه‌داری دانی نا به هاوڕه‌گه‌زبازیدا،دوای ئه‌وه‌ی له‌پێشودا رهتكرابویهوه، ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه مه‌رجه‌عیه‌ته به‌رژه‌وه‌ندیخواز و نا ئاكارییهكی روون كردبویه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ جیابوونه‌وه‌ی خێزانی،بیگۆفیتیچ وایده‌بینێت، كه ئاراسته‌ی شارستانیه‌ت هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجێكی هزری نه‌رێنی ده‌رباره‌ی خێزان و هاوسه‌رگیری، بۆ نمونه دیارده‌ی شیزۆفرینای خێزانی له‌نێو تاكه‌كه‌سه‌كانی كۆریا و چیندا،ده‌رئه‌نجامی هه‌مان هۆكاره،ملیۆنه‌ها خێزان له دۆخی جیابونه‌وه‌دا ده‌ژین،باوك له‌به‌شێكی ده‌وڵه‌ت كار ده‌كات و دایكه‌كه له‌به‌شه‌كه‌ی تری، ساڵی جارێك نه‌بێت ئه‌م خانه‌واده‌یه هه‌مویان پێكه‌وه كۆنابنه‌وه،هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرایه،ئه‌وه پێداویستی ده‌وڵه‌تی ئابوری و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه.
به‌گوێره‌ی تێڕوانینی یاسای ژیانبێت ئه م كاره دژی تێڕوانینی ئاینه ده‌رباره‌ی خێزان،هه‌روه‌ك بیرمه‌نده بۆسنیهكه باسی ده‌كات ، له ئایندا پیاو دامه‌زرێنه‌ری خێزانه،ژن مامۆستای یه‌كه‌مه، كه ناتوانرێت بگۆڕدرێت به شتێكی كه، پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ری شارستانیه‌تی مادیی له یه‌كخستنی فێربوون و سه‌رخستنی حكومی بۆ تاكه‌كه‌س،بۆ خزمه‌تكردنی ده‌زگاكانی كار و بازاڕ، له‌سیستمێكی له‌م جۆره‌دا ،دایك و خێزان هیچ نین جگه له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شڵه‌ژانێكی نه‌خوازارو.
ئایا خێزان له دیدیێكی مادی و سه‌رمایه‌دارییه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌خۆی پێویسته هه‌بێت؟ یان به‌ته‌نها كێڵگه‌یه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌سی كار، یا ئه‌وه‌تا بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی پێویسته دان به شوناسی لاده‌ر و هاوڕه‌گه‌زبازه‌كاندا بنێت؟ئایا چاره‌سه‌ره‌كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی بهنێرینه له‌لایه‌ن مێینه‌وه، خۆی حه‌شارداوه له چوونه ده‌روه‌ی مێ بۆ بازاڕ تا له‌وێ به‌نێر بگات؟ یا بۆ راكێشانی پیاوه بۆ ئه‌ركه خێزانییه‌كانی؟
له‌هه‌موو بارێكدا،له‌م بواره‌دا پرسیاره‌كان به‌كراوه‌ی ده‌مێننه‌وه، ئایا جێگره‌وه بۆ ئاسۆی خێزان بۆ پارستنی هاوبه‌ندی و دابینكردنی ژیانێكی باش بۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سه‌رمایه‌دارییه؟گه‌ر ئه‌مه وابێ، ئایا ئه‌لته‌رناتیڤی گونجاو چییه؟ئه‌و تێڕوانینه چییه كه پێویسته له‌خۆی بگرێت بۆ قورسای هاوكێشه‌كه؟
سەرچاوە:دیبلۆمات مەگەزین