چاكه و خێر بكه‌ن، خوا چاكه‌كارانی خۆش ده‌وێت. له نزیكه‌كان و ده‌وروبه‌رتانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، “اڵاقربون أولی بالمعروف”، به‌ڵام بۆ شكۆی هه‌ژاره‌كان ئه‌شكێنن، منداڵه‌كانیان نیشان ئه‌ده‌ن، وێنه‌ی ته‌به‌قه هێلكه و عه‌لاگه‌یه‌ك خه‌یار و ده‌به‌یه‌ك زه‌یت ئه‌گرن و له سۆشیال میدیادا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن خێرمان كرد، ئه‌گه‌ر خێر ئه‌كه‌ن، له ئایندا زۆر جوان روونكراوه‌ته‌وه، خێرێكی په‌نهان كه ده‌ستی راست بیكات و چه‌پ پێی نه‌زانێت، لای خوا زۆر گه‌وره‌یه. ئێوه ئه‌وه‌شتان نه‌كرد.
ئێوه له سه‌ر پشتی خه‌ڵكی ره‌شوڕووت سامانی دزراوتان كه‌ڵه‌كه كردووه، كوان بازرگانه راسته‌قینه‌كان، ژماره‌یان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت، به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رمایه‌داره هه‌ڵتۆقیوانه دزی بازاڕی شێواوی كوردستانن. ئه‌وان دوێنێ له‌گه‌ڵ داعش سه‌ودای نه‌وتیان ده‌كرد و له‌گه‌ڵ چاوچنۆكه‌كانی ئێران و توركیا خواردنی به‌سه‌رچوو و ژه‌هراویان ده‌رخواردی خه‌ڵك ئه‌دا، ته‌نانه‌ت كارخانه‌كانی چینیش شاره‌زایان بوون و ده‌زانن سه‌رمایه‌دار و بازرگانی كورد چ كاڵایه‌كی ئه‌وێ بۆ بازاڕی رهشوڕووتانی هه‌رێمه‌كه‌ی.
سه‌رمایه‌كانتان راسته‌قینه نییه و به‌رهه‌می چاوچنۆكی و دزی و تاڵانی و گزیكردنه له میله‌ت. به‌و خێره ریاكارییهش پاك نابێته‌وه.
خەڵکی کەم دەرامەتن. توانا کڕینی دەبەیەک زەیتیان نییه، كه بە دوو هەزارە، یەک فەردە ئاردی ۲۵ کیلۆ بە ۱۵ هەزارە، یەک قوتوو دۆشاوی عادی بە دوو بۆ سێ هەزارە.. برنجەکەش پێنج کیلۆ بە دە هەزارە و ئەوانی دیکەش پێویست ناکا باس بکرێت.. تۆ کەئیشت نەبێ و داهاتێکت نەبێ بێگومان هەزار دینار وه‌ك تهراویلكه له نیگای تێنوودا خۆی ده‌نوێنێ و باوكێك ناچار ده‌كات بڵێ منداڵه‌كانم ده‌به‌خشم چونكه چیتر ناتوانم به‌خێویان بكه‌م.
سووچی حكومه‌ته. چونكه وەک پێویست بەشە خۆراکی میللەت دابەش ناکات!! کە وەک پێویست مافی ئەم میللەتەی کە دەبێ هەموو مانگێک بەشە خۆراکی پێ بدرێت کەس نازانێ هەرچۆن و چەند مانگ جارێک نەفەری یەک دەبە زەیت و برنج و شەکرو ئارد کە حەوت مانگ جارێک هی یەک مانگمان ئەدەن و هەرزوو دەڵێن ئاردەکە بەکەڵکینان نایات و یەک فەردە بە سێ هەزار ئەکڕنەوە.
گەر بێت و حکومەت وەک پێویست بەشە خۆراکی خەڵکی بدات خەڵک چۆن ئەم ریسواییە لەم نابەرپرسانە قەبوڵ ده‌كات؟
من منداڵ بووم و باش بیرمه، دایکم زەیت و ئاردو خۆراکی نه‌ده‌كڕی، ئەوکات هەموو مانگێک ئاردو شەکرو رۆن و نیسک و نۆک و فاسۆڵیاو جگەرەو شیری منداڵ و زۆر شتی تر به كۆبوونی خۆراك دابەش دەکرا و شتێك هه‌بوو ناوی حكومه‌ت بوو.
لێرە لەسەر فۆرمی خۆراکت شیری منداڵ نووسراوەو هەر نەمبینیوە دابەشی بکەن و لەسەریشمان حیسابە..
زۆر لێقەوماو هەیە یەک فلسی لەماڵ نیەو لەترسی ئەم ریسوابوون و وێنەگرتن و بڵاوبوونەوەیە سەری خۆی کز کردووەو دەنگ ناکا.. ئیتر كاتییه‌تی خه‌ڵك بڵێت به‌سه، شكۆی رووشاومان مه‌ڕوخێنن و ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن چاكه و خێر و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری نییه به‌ڵكو به كۆیله كردنی خه‌ڵك و شكاندنی عیزه‌تی نه‌فس و كڕینی سهركزییانه.