وه‌زیری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مه‌حمه‌د ساڵح به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاندوه که له‌ماوه‌ی 9 مانگى رابردوودا لەشەڕى داعشدا، هه‌تا ئێستا نزیکەى 1500 پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەو پێشمەرگانەى کە لەلایەن داعشەوە بەدیلى دەستگیرکراون”.
هه‌رله‌و لێدوانه‌یدا، وه‌زیری شه‌هیدان له‌باره‌ی موچه‌ی شه‌هیدانه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌شه‌ڕی داعشدا شه‌هیدبون، ده‌ڵێت “کەسوکارى ئەو پێشمەرگانەى لەسەر دەستى داعش شەهید کراون تا ئێستا موچەى شەهیدانەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە، بەڵکو هاوشێوەى پێشمەرگەى زیندوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و هه‌تا ئێستا وەزارەتى پێشمەرگە موچەى مانگانەیان پێدەدات”.
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان زیاتر له 9 مانگه له‌شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو به‌داعش، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی پێشودا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی گرنگی کوردستان له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی گرنگی دیکه‌ی وه‌ک شه‌نگال له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و رێکخراوه توندڕه‌وه‌دایه.