لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر، خارە سید کاکە بەسەردەکاتەوە

هاوڕێ مام خدر، خارە سید کاکە بەسەردەکاتەوە

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (١\٣\٢٠٢٠ ) هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین خاڵە سەید کاکەی لەماڵەکەی خۆی لەشاری هەولێر بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی بەڕێزیانی پرسی و هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ خواست .
لای خۆشیەوە خاڵە سید کاکە وێڕایی بەخێرهاتنی مام خدر سوپاسی دڵسۆزی و وەفای بۆ لەبیرنەکردنی ئەو هاوڕێیەتیە دەربڕی ، هەر لەم سەردانەدا باروودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق گڤتوگۆکرا و لاپەڕەکانی ڕۆژانی شاخ و پێشمەرگایەتی هەڵدرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە