په‌رله‌مانتارانى کوردستان، په‌رله‌مانتاره‌کانى به له‌سه‌دا 25% و 50% خانه‌نشین ده‌کرێن
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2020 بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەستیپێکرد، دواتر لەلایەن لیژنەی یاساییەوە شوێنی ئەو تێبینی پێشنیازانە کراوەتەوە و یەکە بە یەکە لە کۆبونوەکەی ئەمرۆدا دەنگدانیان لەسەرکرا، کام تێبینی و پێشنیاز زۆرترین دەنگی پەرلەمانتارانی هێنا، ئەوەیان پەسەندکرا و کران بە یاسا.
سەرەنجام دوای نزیکەی دو کاتژمێر و دەنگدان لەسەر ماددەکان، کۆبونەوەی پەرەلامی کوردستان کۆتایی هات و بە زۆرینەی دەنگی ئەندام پەرلەمانان سەرجەم ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازی کە 21 ماددە بون پەسەندکران.
به‌ڵام فراکسیۆنه‌کانى کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون خانه‌نشینى پله باڵاکان له‌سه‌دا 25% زیاتر نه‌بێت و فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون خانه‌نشینى پله باڵاکه‌ن هه‌ر نه‌مێنێت.
سۆران عومه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووینه‌وه، وه‌زیری دارایی گوتنی ئه‌گه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینان بكه‌ینه 300 هه‌زار پێویستمان به 10 بۆ 14 ملیار دیناره، ئه‌گه‌ر بكرێته 400 هه‌زار ئه‌وا پێویستمان 40 بۆ 50 ملیاره و 130 هه‌زار كه‌س سودمه‌ند ده‌بن”.
سۆران عومه‌ر وتیشی، “حكومه‌ت به‌ڕاشكاوی وتی ئێمه ده‌مانه‌وێت پاره‌مان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و له‌و پاره گه‌ڕاوانه ناتوانین بیخه‌ینه‌وه سه‌ر موچه، واتا به‌م یاسایه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت زۆرترین پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت نه‌ك پاشه‌كه‌وت بداته‌وه، یاخود موچه‌ی خانه‌نشینان زیاد بكات”.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” ئەوەی لە هۆڵی پەرلەمان ڕویدا، بڕینی گیرفانی فەقیر و هەژار بو بۆ گیرفانی بەرپرسانی باڵا”.
د. کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنەکەدەربارەی هاتنە دەرەوەیان لە هۆڵی پەرلەمان و بەرهەڵستیان بۆ ماددەکانی پرۆژەیاساکە رایگەیاند ” پرۆژەیاساکە زامنی پێدانی موچەی چوار ملیۆن دینار دەکات بە خانەنشینانی پەرلەمان “