چارڵز بۆکۆڤسکی
وەرگێڕانی: بڕوا عەلادین
لەو کاتانەیشدا
کە پارچە پلێتێک دەموچاوێک عەدم و وێران دەکات و
جەستەیەک پەکدەخات، ئەوان هەر پێدەکەنن
تەنانەت ئەو ساتەیشی کە بە هۆی کەمی تیشکی خۆرەوە،
ڕەنگی چاویان سپی سپی هەڵدەگەڕێت،
ئەو دەمەی کە زۆر بەزوویی تێکدەچن و پۆشاک و جلەکانیان دەدڕێت،
ئەوان هەر پێدەکەنن خۆیان گاڵتەیان بەوە دێت
پیاوێک کە وا دیارە شەست ساڵ بێت،
دەڵێت: ((من سی و دوو ساڵم))
پاشان هەموویان پێدەکەنن هەندێکجار ڕێگەیان دەدەن بچنە دەرەوە و هەوایەک هەڵمژن
بەڵام پابەندن بە گەڕانەوەوە بەو کۆتانەوە کە نایشکێنن،
جا با بۆیشیان لوابێت ئەوان بەردەوامن لە پێکەنین
شەلەشەل پیاسەیەکی قۆڕ دەکەن،
وەک ئەوەی لەدەرەوە هەستیان لە دەستدابێت وردەنان دەجوون گاڵتە بە یەک دەکەن،
دەنوون، وردەپارەکانی گیرفانیان دەژمێرن دەڕواننە کاتژمێرەکانیان
پاشان دەگەڕێنەوە تەنانەت هەندێکجار لە ژوری دەستبەسەرداگرتنەکانیشیاندا
بۆ ماوەیەک زۆر ڕژد دەبن باس لە (دەرەوە) دەکەن
چەند مەترسیداریشە مرۆڤ بۆ هەتاهەتایە لەدەرەوە بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە و بۆی نەبێت بێتەوە ژوورەوە
گەرمە و ئەوانیش کاردەکەن تۆزێک ئارەقی بۆ دەکەنەوە
بەڵام زۆر بەتوانا و رژدەوە کاردەکەن، تا وایان لێ دێت
دەیگرێت ئیدی سەرەی پەشۆکانەکانە
بەڵام بە زۆری ستایشی ئەوانە دەکەن کە وەک ئەستێرە لێیانەوە دروستبوون
ئەمێستا ئەستێرەکان چاودێری دەکەن چاودێری ئەو کەمە مرۆڤەیش دەکەن
کە رەنگە هەوڵبدەن لە خێراییەکەیان کەمبکەنەوە، خاوببنەوە بیدەنە بەری،
ئیشەکەیان لا گرنگ نەبێت و گاڵتە بکەن
یا بەناوی نەخۆشیەوە بیانووبگرن بیانووی ئەوەی کە کەمێک پشوو وەربگرن
ئێ پشوویش خۆی چیە،
ئەوەیە کە وزەی زیاتر بە خۆت ببەخشیت،
کارامەتر بیت و باشترین ئیشبکەیت)
. جارجار یەکێک لەوانە دەمرێت
یا شێت دەبێت ئەوجا کەسێکی نوێ لەدەرەوە دێت و هەلێکی بۆ دەڕەخسێت
من خۆم چەند ساڵیک پێش ئێستا، لەناویاندا بووم سەرەتا پێم وابوو
کە کارکردن شتێکی وشکە و بێمانا لێ ئێستا دەزانم کە مانادارە
کرێکارەکانیش کرێکارە بێ سیماکان دەیانبینم زۆر ناشرین نین سەرە بێچاوەکان بۆ ناڵێیت…
ئێستا دەزانم کە ئەو چاوانە دەتوانن ببینن دەتوانن کاربکەن
بەڵام کرێکارە ئافرەتەکان زۆر باشترن زۆر زوو،
ئاسان خۆیان دەگونجێنن من لەکاتی پشووەکاندا لەگەڵ هەندێکیان خۆشەویستیم کردووە
سەرەتا وەک مێینەی مەیمون بەڵام پاشتر بۆم دەرکەوت
کە ئەوانە بوونەوەری ڕاستەقینەن ئەوانیش وەک من،
زیندوون کرێکارە کوێرە پیرەکە کە چیتر بەکەڵکی هیچ نەدەهات،
دوێنێ شەو خانەنشین کرا نێردرایە (دەرەوە). شتێک بڵێ، شتێک بڵێ! داوامان لێکرد شتێک بڵێت.
ئەویش وتی: کارکردن لێرە دۆزەخ بوو ئێمەیش هەر چوار هەزار کرێکارەکە،
دەستمان کرد بە پێکەنین پێمان وابوو
کە ئەو پیرەمێردە تاکۆتاییش هەر رۆحە گاڵتەچیەکەی خۆی لەدەست نەداوە.