لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەتوندی ئیدانەی هێرش و پەلاماردانی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا، بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکەین

بەتوندی ئیدانەی هێرش و پەلاماردانی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا، بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکەین

0 تێبینییەکان 238 بینینەکان
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی هێرش و پەلاماردانی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا، بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکا .
ئەو رۆژانە جارێکیتر شاهێدی گەڕێکیتری هێرش و پەلاماردانی هێزەکەی ئەحمەد شەرع بووین، بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب لە سووریا، بەو هۆیەوە چەندین شەهید و بریندار و ئاوارەیی لێکەوتۆتەوە.
هێرشی ئەمجارەی ئەو هێزە شۆڤینیە لە کاتێکدایە کە چەندین جاریتر، بە بیانووی دوور لە لۆژیک هێرش و پەلاماری پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دراوە؛ جارێک دژ بە عەلەوییەکان و جارێکی تر دروزەکان،تاوانەکان بە بە ئاستێک گەیشتووە چۆتە چوارچێوەی تاوانی گەورەی کۆمەڵکوژی نێو دەوڵەتی.
بۆیە ئێمە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوپەیمانی دژی تیرۆرستان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، هەرچی زووە سنورێک بۆ ئەو کردەوە پلانگێڕییە دانبدرێت و هێزەکەی ئەحمەد شەرع ناچار بکرێت رێز لە مافی نەتەوە و پێکهاتەکان بگرێت .
هەر لێرەدا ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، هەموو پاڵپشتیەکی خۆمان بۆ گەلی کوردستان و رۆژئاوا دووپاتدەکەینەوە و خۆڕاگری و ئیرادەیان لەم چەند رۆژەدا لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، بەرز دەنرخێنین و گیانی شەهیدان هەمیشە ئارام بێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٧ – ١ – ٢٠٢٦

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail