هەبونی ژیانێکی تەندروست پەیوەستە بە شێوازی ژیانتەوە، کە چۆن گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا ئەنجام دەدەیت بۆئەوەی جەستەیەکی تەندروستت هەبێت و لە نەخۆشی دوربکەویتەوە، هەندێک خو هەیە کە کەسانی تەندروست ئەنجام دەدەن و مەترسی توشبونیان بە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کەم دەبێتەوە.
یەکەم: جگەرە ناکێشن و لێی دوردەکەونەوە.
دوەم: رۆژانە سیستمی خۆراکی تەندوست پەیڕەو دەکەن.
سێیەم: وەرزش ئەنجام دەدەن و تەندروستیان فەرامۆش ناکەن.
چوارەم: خۆیان لە سترێس بەدور دەگرن.
پێنجەم: ئاگاداری کێشیانن و رێگە نادەن کێشیان زیاد بکات.
شەشەم: لە ماددە کحولیەکان دوردەکەونەوە.
حەوتەم: کاتەکانیان زیاتر لە ژینگەی سروشتیدا بەسەر دەبەن.
هەشتەم: هەندێک کات بە تەنیا بەسەر دەبەن و پشو وەردەگرن.
نۆیەم: لە کاتی دیاریکراودا دەخەون، بۆ ماوەیەکی دیاری کراو.
دەیەم: لە زۆر بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و ئامێرە تەکنەلۆژیەکان دوردەکەونەوە.