لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان،لێدوانێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانەوە

لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان،لێدوانێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانەوە

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

لێدوانێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانەوە سەبارەت بەدوایین پێشهاتەکان لەبارەی رۆژئاوای کوردستانەوە:

دوابه‌دوای بریارێکی تاکلایەنانەی سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد تڕەمپ )به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سه‌ر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان و دەستپێکردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی رۆژئاوای كوردستان، به‌ ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر شه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنیك ده‌كه‌ین بكرێته‌ سه‌ر خاكی رۆژئاوای كوردستان كه‌ هه‌زاران شه‌هیدی له‌م پێناوه‌دا به‌خشیوه‌ و به‌ده‌ریایه‌ك خوێن پارێزراوه‌ .

مێژوویەکی دوور نیە گەورەترین روبه‌رووبونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش لەم ناوچەیە و لەسەردەستی ئەو کچ و کوڕە شەرڤانانە تۆمارکرا، لەم پێناوەشدا هەزاران شەهیدیاندا و بە سەدانیشیان کەمئەندام بوون لەبەرامبەریشدا داعش زەڕەبەیەکی کەمەر شکێنی بەرکەوت و نەیانتوانی لەوە زیاتر پێشڕەوی بکەن،تا ئێستاش هه‌زاران دیلی داعش له‌ زیندانه‌كاندان لە رۆژئاوا.

  هه‌رجۆره‌ جموجۆلێكی توركیا ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆستانه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، ئێمه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پێمان وایه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ هەڕەشەکانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بوه‌ستێندرێن له‌ پێناو رێگه‌گرتن له‌ زیاتری شه‌هید بوون و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان، له‌ هه‌مان كاتدا پێمان وایه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كانی جیهان بێنه‌ ده‌نگ و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ نه‌چنه‌ بواری كرداریه‌وه‌ به‌تایبه‌ت پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چیتر له‌ ئاست سه‌ركووتكردنی هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان بێده‌نگ نه‌بێ‌ و بریاری به‌ په‌له‌ بدات بۆ پاراستنی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له‌ ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ، وێرای سه‌ركۆنه‌كردنی پێشێلكاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا تاكه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنه‌ و هه‌رگیز كێشه‌ی گه‌لێك له‌ رێگه‌ی بۆمباباران كردن و شه‌ڕ و خوێن رشتن چاره‌سه‌ر نابێ‌ ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌شه‌كانی كوردستان راستی ئه‌م بۆچوونه‌ ده‌سه‌لمێنێ‌ .

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
8/10/2019

0 FacebookTwitterPinterestEmail