
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دوو فیرقه‌ی سوپای عیراق له سنوری مه‌خمور جێگیركراون له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و تائێستا ئه‌و هێزانه‌ی سوپا چه‌ند گوندێكیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌زاری برێت مه‌كگۆركه‌وه گواستیه‌وه “كاری زۆرمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا كردووه له پێناو گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێك كه رێگه به‌هێزه‌كانی سوپای عیراق بدرێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕن بۆ گه‌یشتن به شاری موسڵ”.
سه‌باره‌ت به رزگاركردنی شاری رومادی ماكگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌و شاره‌دا به‌دیهات، گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی سوپای عیراق بووه له دوای ساڵی 2003وه، هۆكاری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش بۆ ئه‌و مه‌شقانه ده‌گه‌ڕێـته‌وه كه ئه‌مریكا به سوپای عیراقی كردووه.
له باره‌ی رزگاركردنی شاری ره‌ققه‌شه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ هێزه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی گه‌وره به‌مه‌به‌ستی دابڕانی ئه‌و شاره، چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به‌كاری زۆر هه‌یه.
ماكگۆرك ده‌ڵێت “ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌ده‌ین تیرۆریستی به‌یانی په‌یوه‌ندی به‌رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی نێو سوریاوه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به‌سوریا هه‌وڵبده‌ین به زیندویی نه‌گه‌ڕێنه‌وه”.
برێت ماكگۆرك دوێنێ له به‌لجیكا له باره‌ی شه‌ڕی دژ به داعش له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه‌و ئه‌مڕۆش گه‌یشته ئوردن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش.
هه‌ر دوێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌لجیكا بڕیاریدا به‌شداریكردنی له هاوپه‌یمانی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش فراوانتر بكات و له مانگی ته‌ممۆزی داهاتوه‌وه شه‌ش فڕۆكه‌ی جۆری ئیف16 بۆ لێدانی داعش له سوریا ره‌وانه‌ی ئوردن بكات.