کۆبونەوەی لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان کۆتایی هات و تێیدا دروشم و لۆگۆی هاوپەیمانێتییەکە دیاری‌کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاڵای هەرێمی کوردستان کرایە لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانی و “بەڵێ بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و جێبەجێکردنی دەستور” یش وەک دروشمی هاوپەیمانێتییەکە دیارکرا.
ئەمڕۆ لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان کۆبونەوە و بڕیاریاندا عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری پێشوتری كه‌ركوك به سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی هەڵبژێرن.
دوای تەواوبونی کۆبونەوە، عەبدولرەحمان مستەفا، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دڵخۆشم کە بە کۆی دەنگ بومە سەرۆکی لیستەکە و ئەمە ئەرکێکی نیشتیمانییە”.
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق ده‌ڵێت کورد به یه‌کریزى سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و داواى له هاوڵاتیان کرد پشتیوانى هاوپه‌یمانێتى لایه‌نه سیاسییه‌کان بکه‌ن.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستانى رایگه‌یاند: “دڵخۆشم که به کۆى ده‌نگ بوومه سه‌رۆکى لیسته‌که و ئه‌مه ئه‌رکێکى نیشتیمانییه و هیوادارم یه‌کڕیزیى بپارێزین و به‌م یه‌ک ده‌نگییه سه‌رده‌که‌وین”.
ناوبراو داواى له هاوڵاتیان کرد پشتیوانى هاوپه‌یمانێتیه‌که بکه‌ن تا ده‌نگى کورد له که‌رکوک و موسڵ و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین نه‌فه‌وتێت.عه‌بدولڕحمان مسته‌فا پارێزگارى پێشوترى که‌رکوک بۆ سه‌رۆکایه‌تى لیسته‌که یه‌کلایى کراوه‌ته‌وه و به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆشى کرد.
لایه‌نه کوردستانییه‌کانى بڕیاریانداوه به یه‌کلیست به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق بکه‌ن له سنورى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و له پارێزگاکانى (که‌رکوک، موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله)، که بڕیاره یه‌کى نیسانى 2020 ئه‌نجام بدرێت.
یەکی نیسانی ساڵی ئایندە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بە کەرکوکیشەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریانداوە پێکەوە یەک لیست بۆ هەڵبژاردنەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک، موسڵ، سەڵاحەدین و دیالە دروستبکەن.