ماوەی چەند رۆژی رابردو تۆڕی کۆمەلایەتی لە کوردستان کاردانەوەی کلیپی گۆرانی تازەی ناڤید زەردی بەناوی ” ئایلا” دایپۆشیبو. ھەندێک کە زۆرینەن بەتەواوەتی کلیپەکە رەت ئەکەنەوە وەک سوکایەتی کردن بە ژنان سەیری ئەکەن وە بابەبەتێکی نامۆو دور لە کلتوری کوردی سەیریدەکەن و ھەریەکە لە ئاستی خۆیەوە شیکردنەوەی جۆربەجۆری بۆ کرد. بەلام لە راستیدا ئایلا کێیە؟! کەس نەبیپرسی ئایلا کێیە؟ وە ئەو کلیپە چیبو وا ھێندە بینەرێکی زۆری ھەبو لەماوەیەکی کەمدا.
من چەند سەرنجێکی زانستی لەسەر ئەم بابەتە ئەڵێم
یەکەم/ ئەمە کلیپە کە لەفۆرمی گۆرانیەک چیرۆکێک دەگێڕێتەوە، یان وێنەی ژیانی کۆمەڵێک کەسی نیشانداین کە نەبوە جێگەی سەرنجی زۆرینە ئەوانەی قسەیان لەسەر کرد.
دوەم/ لە ئەمەریکا گۆرانبیژێک ھەیە بەناوی ففتی سەنت، کلیپەکانی پرە لە چیرۆکی تاوان و توندوتیژی و سەیروسەمەرە، یان لە ئەمەریکا ھونەری ھیپ ھۆپی رەش پێستەکان چەندین کلیپی سەیری و سەمەرەو وێنەی ئیباحی و توندوتیژ وە کوشتن تیایدا پشان ئەدرێت بەلام کەس لە ئەمەریکا نەیوت ئەم کلیپانە نا گونجێ لەگەل ئێمە، نەیان وت ئەبێتە ھۆی بلاوبونەوەی توندوتیژی، چونکە ئەم کلیپانە چیرۆکی ژیانی راستەقینەی خەلکانێک لە رێگەی ھونەرەوە پشان ئەدرێت.
ئەو گەنجانەی گۆرانی بەسەر ئایلادا ھەلدەیەن و پارە ئەبەخشنەوەو نیشاندانی چیرۆکی قومەرخانەیەکە، ئەوە ئەو وێنەیەیە کە کۆمەلگە ئەیشارێتەوەو نایەوی بیزانێ لە کاتێکدا کوچە و کولانەکانی شار پربوە لەو قومەرخانەنە لە کاتێکدا نەوەی بەرپرسەکان لە بارو قومارخانەکانی دوبەی و تورکیا کەوتون.ئەوە ئایلا بەشێکی ژیانیانە کە بە نھێنی خۆیانی لەگەل رادەھێنن شەوانە بە ملوێنان دۆلار ئەدۆرێنن.ئەوە ئەو ژیانەیە کە بەشێک لە نەوەکانی تاڵەبانی و بەرزانیەکان لە ئەوروپاو ئەمەریکا بەسەری ئەبەن ئەوا واقعێکە ھەیەو بەلام لە رێی ھونەرەوە ناڤید پێی وتین کە ھەیە وە تاوانی ناڤید ئەوەیە کە ئەو واقعەی کرد بە کلیپ.