لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لە دوو مانگدا 21 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە

لە دوو مانگدا 21 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

بەپێی ئاماری رێكخراوێك لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا 21 كرێكار لەكاتی كاركردندا لە شارەكانی هەرێم و بەغداد گیانیان لەدەستداوە.

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ئامارەكەی بڵاوكردووەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ “نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی و تەندروستیی پیشەیی” گەڕاندووەتەوە.

داواشدەكات، هەرچی زووە كاربكرێت بۆ رێگەگرتن لەو دۆخە خراپەی رەوشی سەلامەتی و تەندروستی.

ئامارەكە رووداوەكانی 10ی تشرینی یەكەمی رابردوو تا 27ی ئەم مانگە لەخۆدەگرێت و بەپێی رێكخراوەكە 19 رووداوی جۆراوجۆر لە شوێنەكاری كاردا تۆماركراون و، بەهۆیانەوە جگە لە گیانلەدەستدانی 21 كرێكار، 8ی دیكەش برینداربوون.

رووداوەكانیش لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ناوچەكانی دەوروبەریان، هەروەها لە بەغداد روویانداوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە