لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەیاننامەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەبارەت بە: تەقینەوەکانی کەرکوك

بەیاننامەی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەبارەت بە: تەقینەوەکانی کەرکوك

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان

بەداخەوە جارێکیتر دەستی رەشی تیرۆرستان گەیشتە خەڵکی سڤیلی شاری کەرکوک و لە شەوی ٣٠لەسەر ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ چەند تەقینەوەیەك لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکوك روویانداو بەهۆیەوە ژمارەیەك خەڵکی مەدەنی بوونە قوربانی و چەند کەسیش برینداربوون.

ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،وێڕایی  سەرکۆنەکردنی ئەو تاوانە تیرۆریستیە بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و بێدیفاعی کەرکوك، پرسەی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین  و ئومێدی چاكبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازیت.

بەداخەوە شاری کەرکوک وەکو شارێکی فرە پێکهاتەی مەزهەبی و دینی و نەتەوەیی و ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە نەوت و سامانی سروشتی بۆتە چەقی ململانیی نێوان لایەنە سیاسیەکان و بەهەموو لایەکیشەوە لەهەوڵدابوونە دەست بەسەر ئیدارە و سامانەکەی بگرن،لەم سۆنگەیەشەوە هەمیشە قوربانی گەورەی لێکەوتۆتەوە و خەڵکەکەی بۆتە قوربانی ، ئێمە لێرەدا جارێکیتر داوا لەهێز و لایەنە سیاسیەکان دەکەین بەرژەوەندی تەسکی حزبی بەلاوە بنێن،ئەوە تەنها یەکگرتووی و یەکهەڵوێستیە دەستی تیرۆرستان کورت دەکاتەوە لەسەر گیان و ژیانی خەڵک .

نەفرەت لە تیرۆر و تیرۆرستان 

ناوەندی کەرکوکی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٣١\٥\٢٠١٩

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە