15
به‌رێز / سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حـزبـی شیوعــی كوردســتان
له یادی ( 33) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستانی تێكۆشه‌ردا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین . مێژووی تێكۆشان و رشتنی ده‌ریایه‌ك خوێن له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌كه‌مان گه‌واهیده‌ری خه‌باتی حزبی شیوعین، گه‌ربمانه‌وێ باس له دیرۆكی كۆڵنه‌دان و له‌خۆبووردویی حزبی شه‌هیدان بكه‌ین بێگومان لێره به وتارێك و ده‌یان و سه‌دان وتار كۆتایی نایه‌ت و ئه‌وه جێدێڵین بۆ مێژووی پڕ شانازی ئه‌وحزبه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌ییه جه‌ختكردنه‌وه‌مانه له‌سه‌ر خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به هێنانه كایه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست ، هیوادارین سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌باتی چینایه‌تی و نیشتیمانی چڕ بكه‌ینه‌وه و هه‌موو لایه‌نه چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز و نیشتیمانپه‌روه‌ران به‌رپرسیارانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره ببنه‌وه و چه‌ترێكی راسته‌قینه‌ی داكۆكیكردن وێنا بكه‌ن له پێشهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تاكوو ببێته بنه‌مای كاركردن لێره‌وه‌ش ئه‌م ده‌رفه‌ته به هه‌ل ده‌زانین بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه ناوه‌خۆییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه خه‌ریكه به ئاقارێكی مه‌ترسیداردا بروات بۆیه كاته‌كه واده‌خوازێ هێزه سیاسیه‌كان ریزه‌كانی نێوانیان پته‌و و به‌هێز بكه‌ن و هاوهه‌ڵوێست بن و به‌یه‌كگرتوویی به‌رپه‌رچی هه‌ر پیلانێك بده‌ینه‌وه دژی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌ی ،هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێیكرد پێویسته حیزبی شیوعی و لایه‌نه چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان هه‌نگاوی جددی بهاوێژن بۆ ده‌رباز كردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له دووبه‌ره‌كی و ترازانی زیاتر . مێژووش سه‌لماندوویه‌تی تا ریزه‌كانمان یه‌كنه‌خه‌ین ناتوانین مافه ڕه‌واكانمان به‌ده‌ست بێنین و . بۆیه جارێكی تریش جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه حیزبی شیوعی رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی بگێرێت و ببێته بڵندگۆی داواكاری خه‌ڵكانی عه‌داله‌تخواز و ریفۆرمخواز و هه‌ژاران و نه‌دارانی وڵات .
دووباره پیرۆزبایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و سڵاوی رێز‌و وه‌فاش بۆ شه‌هیدانی رێگای ئازادی ده‌نێرین .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان