رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢\٥\٢٠١٩ ،شاندێكی باڵای هاوبەشی حزبی شیوعی كورستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان ،بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە گەلانی روسیا و یادی ٧٤ساڵەی سەركەوتن. بەسەرنازییەت .سەردانی كونسلخانەی روسیایان كرد لەشاری هەولێر .
شاندەكە وێرای پیرۆزباییكردن ،رۆلی ئەم. سەركەوتنەیان بەرزنرخاند، هەر لەم. سەردانەدا باس لە بارو دۆخی كوردستان. و عێراق و ناوچەكە كرا و تێڕوانینی هەردوولا خرایە روو،هەروەك باس لە پەیوەندییەی رووسیا و گەلی كوردستان كراو بەپێویست زاندرا كە روسیای فیدرال رۆلی هەبێت لە پشگیری كردن. لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان. لە عێراقدا،شاندەكە كە پێكهاتبوو لە دكتۆر كاوەمحمود سكرتێری حزبی شیوعی و ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی و بەلێن عەبدوڵڵا ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی و بێكەس قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشان و مام خدر روسی سكرتێر و نەهرۆ جەلال ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان ،لەلایەن سەركونسل و جێگری سەركونسل پێشوازیكران..