پەیامی هاوڕێ مام خدر بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
سەرەتا جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی کوردی و بەهاری کوردان لە خانەوادەی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکان و کرێکاران و زەحمەتکێشان و تەواوی خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان، پیرۆز دەکەم .
لەم بۆنە نیشتیمانییەدا داوا له لایهنه سیاسییهکان بەتایبەت حزبە حکومرانەکان دهکهم، ناکۆکییهکان لهپێناو خزمهتکردنى زیاتر و خۆشگوزهرانى هاوڵاتیان وهلابنێن، ئەو خەڵکەی خۆمان شایەنی هەموو خۆشگوزەرانیەکە چونکە لەپێناوی ئازادی و سەربەستی و ئەو دەسکەوتانە قوربانی زۆریانداوە .بۆیە پێویستە هەمووان بەرپرسیاریەتی زیاتر لەئەستۆ بگرن و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بخەنە پیشەوەی هەموو بەرژەوەندییەکانیتر و ئارامی و خۆشگوزەرانی زیاتر شایەنی خەڵکی کوردستانە.
جارێکیتر جەژنی نەورۆز پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە ئازادی و سەربەخۆیی ئەو یادە بکەینەوە.
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
نەورۆزی 2023