نه‌ورۆز ئویسال، که یه‌کێکه له پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) باسی دوایین دیداری له‌گه‌ڵ ئۆجالان ده‌کات.
نه‌ورۆز ئویسال، یه‌کێکه له پارێزه‌رانی ئۆجالان، ڕۆژی ٢ی ئایار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر ڕێزان ساریجه، سه‌ردانی ئیمڕاڵیان کرد و چاویان به ئۆجالان که‌وت، ده‌رباره‌ی دیداره‌که‌یان ئویسال بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسەی کرد.
ته‌ندروستیی به‌ڕێز ئۆجالان چۆن بوو؟
به‌گشتی بارودۆخی باش بوو. به‌هێز و وره به‌رز بوو. له‌سه‌ر پرسیاره‌کانی ئێمه ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستی نه‌چووه نێو ورده‌کاری. وتی، ئه‌و له‌سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌وه‌ستێت و ته‌ندرووستیی خۆی ده‌خاته پله‌ی دووه‌م. باسی ئه‌وه‌ی کرد که له ڕووی هۆش و گیانه‌وه وه‌ک گه‌نج هه‌ست ده‌کات. وتی، هه‌ست ده‌کات له ڕووی فکره‌وه به‌هێزه و له ڕووی هۆشیشهوه خۆی به‌هێزتر ده‌کات.
خۆتان سه‌ره‌تا چیتان بینی له‌وێ؟
دوای پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشکنین، کاتێک له هۆڵ بووین ده‌مانبیست که له ژووری چاوپێکه‌وتنی پارێزه‌ران ده‌نگی ئۆجالان به باشی دێت. کاتێک چووینه ژووری پارێزه‌ران ئه‌و له‌وێ بوو. له‌سه‌رپێ پێشوازی لێ کردین و سڵاوی کرد. له ده‌ستیدا ئه‌و په‌یامه نووسراوه هه‌بوو که ئێمه دواتر ڕامانگه‌یاند.
دوای ٨ ساڵ یه‌که‌مین جار بوو چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه چۆن ڕوویدا؟
له ٢١ی ته‌مووزی ٢٠١٦ به‌دواوه به بڕیاره‌کانی دادگه به‌شێوه‌یه‌کی ناحقووقی دیداره‌کان قه‌ده‌غه کران. دوایین جار له ١٣ی ئاداری ٢٠١٩ ئێمه ناڕه‌زایه‌تیمان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌کان پیشان دا و دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی بوورسا قه‌ده‌غه‌ی هه‌ڵگرت. ئه‌م بڕیاره له ٢٢ی نیساندا به ئێمه ڕاگه‌یه‌نرا. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام بووین له پێشکه‌شکردنی داواکاری، له ٢ی نیساندا وه‌ک چوار پارێزه‌ر داواکاریمان پێشکه‌ش کرد. پێمان گوترا که ته‌نیا دوو پارێزه‌ر ده‌توانن بچنه ئیمڕاڵی. ئێمه وه‌ک دوو پارێزه‌ر چووینه ناوچه‌ی گه‌ملیک. دوای پشکنین و چوونه دورگه‌که، کاتژمێر ١٥ ده‌ستمان به دیداره‌که کرد. دیداره‌که کاتژمێرێک به‌رده‌وام بوو. گفتوگۆی به‌ڵگه‌نامه‌یی نه‌کرا و ده‌رفه‌ت به ئێمه نه‌درا سه‌رنجه‌کانیش بنووسین.
گۆشه‌گیرییه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئۆجالان هه‌یه، ئه‌و چۆن ئه‌مه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟
٨ ساڵە ڕێگه نادرێت ئێمه چاومان به موه‌کیله‌که‌مان بکه‌وێت. له ڕووی حقووقییه‌وه هیچ نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێکاری وه‌ها نییه. موه‌کیله‌که‌مان له پارێزنامه‌کانی خۆیدا زۆر جار باسی ئه‌وه‌ی کردووه که سیسته‌می گۆشه‌گیری له ئیمڕاڵی له که‌سایه‌تیی ئه‌ودا له دژی گه‌لی کورد ده‌کرێت و گه‌لێک له‌نێو دورگه‌یه‌کدا و له‌نێو چوار دیواردا به دیل گیراوه. له دوایین چاوپێکه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌م دیداره تایبه‌ته گۆشه‌گیری ناشکێنێت و هه‌لومه‌رجی سه‌ختی گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه. ئه‌ویش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که کۆمه‌ڵگه له گۆشه‌گیرییه‌کی توونددایه. له‌به‌رئه‌وه هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات که له قاچی کۆمه‌ڵگه و مرۆڤه‌کاندا زنجیر هه‌یه.
له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا دوو دیدار له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کان کراوه (١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ و ١٢ی کانوونی دووه‌می ٢٠١٩) و یه‌ک دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران کراوه (٢ی ئایاری ٢٠١٩). ئێمه ده‌بینین که ئه‌م دیداره له کاتی مانگرتن له خواردندا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م دۆخه له بابه‌تی گۆشه‌گیریدا هه‌موو شتێک ده‌رده‌خات.
هه‌لومه‌رجی فیزیکی چۆنه؟ له ڕووی ژیانی هاوبه‌ش، حه‌وشه، ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن؟ ده‌رفه‌ته‌کانی له بواری کتێب و کتێبخانه له چ ئاستێکدان؟
ئێمه کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامه ڕۆژانه‌ییه‌کان له ماوه‌ی مانگێکدا به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و پێکه‌وه ده‌نێرین. به‌ڵام له کاتی دیداره‌که‌دا زانیمان که ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی یاشام»یان پێنه‌داوه. چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی پێ ده‌ده‌ن به‌ڵام ئێمه باش نازانین پێدانی ڕۆژنامه‌کان سیسته‌ماتیکییه یان نا. سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌کات به‌ڵام ته‌نیا ٧-٨ که‌ناڵی هه‌ن. ئێمه زانیمان که له کۆی هه‌موو ئه‌و نامانه‌ی بۆمان ناردووه ته‌نیا ٢ یان ٣ نامه‌یان پێداوه. کاتێک باسی ئه‌و نامه‌یه‌ی کرد که بۆ ئێمه‌ی ناردووه، گوتمان که به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه.
وتی، چاوی به ٣ زیندانیی دیکه ده‌که‌وێت که له هه‌مان زیندان به‌ندکراون. به پێشبینی ئێمه له کاتی وه‌رزش و بواره هاوبه‌شه‌کان یه‌کتر ده‌بینن. جگه له‌وه ٢٣ کاتژمێری خۆی به‌ته‌نیا به‌سه‌رده‌بات.
ئێمه نازانین کتێبخانه‌که‌ی له ژووره‌که‌ی خۆیه‌تی یان نا به‌ڵام ده‌زانین که به‌رده‌وامه له خوێندنه‌وه. کاتێک نموونه‌ی بۆ شتێک هێنایه‌وه، وتی ئێستا ده‌رباره‌ی میر و به‌گه‌کانی پێشووی جزیر ده‌خوێنێته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، مهم و زین که چیرۆکێکی ئه‌ویندارییه له بنه‌ڕه‌تدا باسی ئازاری دیموکراتیبوون ده‌کات.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی تورکیا چین؟
ڕێزدار ئۆجالان ئێستا قووڵبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتری هه‌یه. له سه‌رده‌می ئۆزاله‌وه تا ئێستا ماوه‌ی ٢٤-٢٦ ساڵه هه‌مان قوڵبوونه‌وه و تێکۆشین ده‌کات. پێویسته بزانرێت که هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی به‌ڕێز ئۆجالان ته‌نیا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پارتییه سیاسییه‌کان نین و له سنووری گه‌شه‌کردنه سیاسییه‌کانیش هه‌ڵناسه‌نگێنرێن. ئه‌مانه مشتومڕی مێژوویی و قووڵن. ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت و دیموکراتی، وه‌ڵات و هه‌رێمه‌که‌یه. ئه‌و له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئاستی وردبوونه‌وه‌کانی له ٧ ساڵ پێش ئێستا له‌پێشتره. هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌نجامی قووڵ به‌رده‌وام بێت له‌م لێگه‌ڕینه.
به گوێره‌ی لێ وردبوونه‌وه‌کانی ئه‌و، کۆمه‌ڵگه له یه‌کتر دوور ده‌که‌وێته‌وه. سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ٣-٤ ساڵی داهاتوودا سیاسه‌تمه‌دارانیش ناتوانن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
پێویسته ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ڕێزدار ئۆجالان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی پێکه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن. بانگه‌که‌ی له ٧ پهڕهگرافدا بابه‌تێکه به سه‌ردێڕی جیاواز و ده‌کرێت وه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنرێت.
به گوێره‌ی ئۆجالان له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به ڕێککه‌وتنێکی سیاسیی دیموکراتی هه‌یه. پێویسته ڕێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای دوورخستنه‌وه نه‌بێت. ئه‌مه ده‌بێته ڕێککه‌وتنی کورد – تورک، ڕێککه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێککه‌وتنی سیاسی، ڕێککه‌وتنی کولتووری.
باس له ڕێبازی دانوستانی دیموکراتی ده‌کات. یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و نزیکایه‌تیی هابه‌رماس له‌م ڕووه‌وه وه‌ک نموونه پیشان ده‌دات. به گوێره‌ی ئه‌و گرنگه هه‌ڵه‌کانی پێشوو دووباره نه‌کرێنه‌وه و ئه‌زموون له هه‌ڵه‌کانی پێشوو وه‌ربگیرێت. کێشه‌کان ده‌کرێت به ڕێبازی دانوستانی دیموکراتی چاره‌سه‌ر بکرێن. ڕێزدار ئۆجالان دانوستانکارێکی دیموکراته و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ڕوونی و ڕێبازی ئه‌مه‌ش ئاشکرایه. فکری ئه‌و ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، پێویسته هه‌میشه ئاماده بن و خۆیان نوێ بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر نا ناتوانن چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، له تورکیا له تێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هاوڵاتیبوون به گوێره‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی و په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتییان کێشه هه‌ن. ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسانه‌ش له‌سه‌ر فکر و پێشنیازه‌کانی خۆیه‌تی. وه‌ک ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌که‌شیدا باسی کردووه، به‌ڕێز ئۆجالان پێی وایه هێزی نه‌رم؛ عه‌قڵ، سیاسه‌ت و کولتووره.
ئه‌و ده‌ڵێت، به‌بێ ڕێبازی دانوستانی دیموکراتی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن. خۆی له‌خۆیدا پێویسته ئامانجی دانوستانی دیموکراتی ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یی بێت.
به‌ڕێز ئۆجالان به گرینگی ده‌بینێت قه‌سه‌ده (هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی) که کورد، عه‌ره‌ب و سوریانیش له‌خۆ ده‌گرێت له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی سووریادا لایه‌نی که‌م هێنده‌ی سیسته‌می ناوه‌ندی پێگه‌ی هه‌بێت و هه‌بوونی مسۆگه‌ر بکرێت. یه‌کپارچه‌یی سووریاش به گرنگ ده‌بینێت. له بابه‌تی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیدا باس له‌وه ده‌کات که پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیه‌کان به‌هێز بکرێن و گفتوگۆ له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتی، سیسته‌می فیدڕاڵی و بابه‌ته‌کانی دیکه بکرێت. به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رییه خۆجێییه‌کان بۆچوونه سیاسی و دیپلۆماتییه‌کانیش به گرنگ ده‌زانێت. ئۆجالان ده‌ستنیشانی کردووه که پێویسته هه‌ستیارییه‌کانی تورکیاش له‌به‌رچاو بگیرێن.
ده‌ڵێت، پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌کی وه‌ک عه‌فرین و ئیدلب نه‌که‌ن. وه‌ک چاره‌سه‌ریش بابه‌تی سوله‌یمان پاشا و گیانی ئه‌شمه که له په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا باسی کرابوو، وه‌ک نموونه هێنایه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌کرێت کێشه‌کان به ڕێککه‌وتنی سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێن. دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆکان له‌سه‌ر ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی سووریای دیموکراتی پێشده‌که‌وێت، په‌نابه‌رانی سووریا له ئه‌ورووپا، تورکیا و هه‌موو لایه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاکی خۆیان.
به‌ڕێز ئۆجالان هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات ڕێز له مانگرتنه‌کان له خواردن ده‌گرێت و هه‌ڵوێستی خۆی له ساڵی ١٩٨٢ به‌دواوه له‌وباره‌یه‌وه باس ده‌کات. له ڕای گشتیدا چالاکییه‌کانی مانگرتن له خواردن کاریگه‌رییه‌کی گرنگیان هه‌یه. سوپاسی هه‌موو مانگرتوانی کردووه و هێمای بۆ ئه‌وه کردووه که نایه‌وێت چالاکان زیان به جه‌سته‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن و با چالاکییه‌کانیان نه‌گه‌نه سنووری مردن.
ئۆجالان په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣ی وه‌بیرخستووه‌ته‌وه و باسی هه‌ڵوێستی خۆی له ئیمڕاڵی کردووه. پێویسته مرۆڤ چۆن له‌مه تێبگات؟
له دوو خاڵی په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز ئۆجالان بۆ ڕای گشتیدا، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێستی له ئیمڕاڵی و نه‌ورۆزی ٢٠١٣. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌په‌رۆشن بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌و له ئیمڕاڵی؛ ئۆجالان ده‌ڵێت، ئه‌مه کارێکی سیاسییه. ئه‌م کاره سیاسییه خاوه‌نی هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی دیموکراتییه. هێزی به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ک کارێکی سه‌ره‌کی، به هێزی سیاسی داده‌نرێت. له په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا له بابه‌تی چاره‌سه‌ریی سیاسی و ئاشتییه‌کی سه‌رفرازدا بابه‌تێکی هێناوه‌ته‌وه ڕۆژه‌ڤ. له بابه‌تی دانوستانی دیموکراتی و ئاشتیی سه‌رفرازدا وه‌ک زۆر جاری دیکه، جارێکی دیکه‌ش نه‌ورۆزی ٢٠١٣ وه‌بیردێنێته‌وه.
بارودۆخی زیندانییانی دیکه‌ی ئیمڕاڵی چۆنه؟ چه‌نده کاریگه‌ریی ئه‌م گۆشه‌گیرییه‌یان له‌سه‌ره و ته‌ندرووستییان چۆنه؟
موه‌کیله‌کانی دیکه‌شمان له ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان له‌ژێر هه‌لومه‌رجی هه‌مان گۆشه‌گیریدان. له ئاداری ٢٠١٥ که بۆ دورگه‌که گوازرانه‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نیا جارێکیش ڕێگه نه‌دراوه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانیان چاوپێکه‌وتن بکه‌ن. نه‌یانتوانیوه مافه‌کانی وه‌ک نامه، ته‌له‌فۆن و هتد به‌کاربێنن. به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیان دیدار بکه‌ن. نازانین سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌که‌ن یان نا. هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وانیش هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام له ٢ی ئایار وێڕای ئه‌وه‌ی داوامان کرد ڕێگه‌یان نه‌دا بیانبینین. کاتێک ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌وان پرسیارمان له به‌ڕێز ئۆجالان کرد، به‌ڕێز ئۆجالان ڕایگه‌یاند ته‌ندرووستیی هه‌رسێ زیندانییه‌که‌ی دیکه‌ش باشه و سڵاویان هه‌بووه بۆ خانه‌واده‌کانیان.