فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌ب به سه‌ركردایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌و مۆڵگه سه‌ربازییانه‌یان بۆردومانكرد كه له پارێزگای سه‌عده‌ی یه‌مه‌ن له‌ژێر ده‌ستی حوسییه‌كانن.
به‌پێی هه‌واڵێكی به‌شی ئینگلیزی سایتی عه‌ره‌بییه، بۆردومانه‌كه چه‌ك و موشه‌كه بالیستییه‌كانی ژێر ده‌ستی حوسییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج كه له له سه‌ربازگه‌ی خه‌لان-ی سوپای یه‌مه‌ندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
ئه‌حمه‌د عه‌سیری، وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌ب له پرێس كۆنفرانسێكدا له ریاز-ی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند كه له‌و بڕوایه‌دان به‌هۆی ئه‌و گورزه ئاسمانییانه‌وه، زۆربه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی حوسییه‌كانیان له‌ناوبردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌كدارانی حوسی هه‌زار و 800 به‌ندكراوی نێو گرتووخانه‌كانیان له شاری سه‌عده ئازاد كرد كه زۆربه‌یان كه‌سانی بكوژ و ئاژاوه‌چین.
سه‌رچاوه‌كان راشیانگه‌یاندووه كه مه‌به‌ست له ئازادكردنی ئه‌و ده‌ستگیركراوه بكوژرانه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه، نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پاشاگه‌ردانییه له‌و وڵاته‌دا.
وته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌و هاوپایمانه عه‌ره‌بییه‌ی بۆ هێرشکردنه سه‌ر چه‌کداره حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن پێکهێنراوه، ئه‌حمه‌د عسه‌یری رایگه‌یاند “فڕۆکه ئاسمانیه‌کانیان هێرشیانکردوه‌ته سه‌ر چه‌ند کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی حوسیه‌کان و تێکیانشکاندون”.
وته‌بێژی فه‌رمی گه‌رده‌لولی خۆڕاگری ئاشکراشیکردوه که هێزه وشکانیه‌کانی سعودییه له‌سه‌ر سنوری یه‌مه‌ن کۆبونه‌وه‌یه‌کی چه‌کداره حوسیه‌کانیان کردوه‌ته ئامانج و له‌ڕیگه‌ی تۆپهاوێژ و فرۆکه‌ی جۆری ئاپاچیه‌وه بۆردومانیان کردون.
ماوه‌ی 3 رۆژه هاوپه‌یمانییه‌کی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر‌کردایه‌تی وڵاتی سعودییه‌و به‌شداری 10 وڵاتی عه‌ره‌بی پێکهێنراوه بۆ هێرشکردنه سه‌ر حوسییه‌کان که ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له‌خاکی یه‌مه‌نداو بونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر سعودییه که سنوری به‌وڵاتی یه‌مه‌نه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: Englishalarabia