به‌لێشاو گه‌نجانی كورد له‌ئه‌وروپاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان
به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وروپا، پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ ژیانه نوێیه‌كه‌یان بسازێن، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “جه‌هه‌ننه‌م”ه‌كه‌ی كوردستانیان به‌هه‌موو خراپیه‌كانه‌وه پێباشتره له”به‌هه‌شت”ی ئه‌وروپا.
جه‌لال جه‌بار (23) ساڵ، یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی چه‌ند مانگێكی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژه داعش به‌سه‌ر بردووه، له‌ماوه‌ی رابردوودا جه‌بار دوو وێنه‌ی له‌فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و کە یەکێکیان لەبەرەکانی شەڕی داعشە لەسنووری کەرکوک‌و وێنەکەی تریش لەسویدە، نووسیویەتی “هاوڕێیان زۆر بێزارم دەمەوێت بگەڕێمەوە بەرەکانی جەنگ‌و بەڕای ئێوە چی بکەم کامیان باشترە غەریبی یان جەنگ؟”.
جەلال خەڵکی شاری کەرکوکە‌و یەکێکە لەو هەزاران گەنجەی کە بەڕێگای قاچاغ گەیشتووەتە ئەوروپا‌و ماوەی سێ مانگە لەکەمپێکی سوید دەژی، ئه‌و وتی “ماوەی مانگێکە ناوم نووسیووەو بۆ ئەوەی دیپۆرتی کوردستانم بکەنەوەو ژیانمان زۆر ناخۆشە لێرەو کەمپەکان ژمارەیەکی زۆر ئاوارەیان تێدایەو بڕێک پارەی کەممان دەدەنێ کە بەشمان ناکات”.
ئەو پێشمەرگەیە کە لەیەکێک لە کەمپەکانی نێوان شاری یۆتۆبۆری‌و ستۆکهۆڵم دەژی دەشڵێت “وەکو هەموو گەنجی کورد حەزم لەئەوروپا بووەو قەیرانی دارایی لەکوردستان ژیانی ناخۆش کردبووین‌و سێ مانگ بوو مووچەمان وەرنەگرتبوو بۆیە بڕیارم دا کۆچ بکەم بۆ ئەوروپا”.
جەلال کە لەڕێگەی ئاوه‌وه له‌توركیا بۆ یۆنان په‌ڕێوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بڕی پێنج هەزار دۆلاری داوە بەقاچاغچییەکان تا بیگەیەنن‌و دەڵێ “چاوەڕوانم بمنێرنەوە بۆ کوردستان‌و دەبمەوە بەپێشمەرگەو شەڕی داعش دەکەم، چونكه لەکوردستان ژیانم ئاسوودەترە تا لەژیانی ئەوروپام”.
بەوتەی ئەو پێشمەرگەیە وڵاتانی ئەوروپا ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر بۆ ئاوارەکان، بەشێک لەیانە شەوانەکان‌و مەلەوانگەکان ڕێگەیان نادەن بچنە ژوورەوە بەبیانووی ئەوەی ئاوارەن.
زۆربەی کۆچبەرانی کورد هەرێمی کوردستان‌و عێراق بۆ ئەوروپا لە ڕێی تورکیاوەیە، بەڕێگەی یاسایی دەچنە خاکی تورکیاوە بەبیانووی گەشتەوە، پاشان ڕێگەی قاچاغ دەگرنەوە بەر بەشێکیان بەڕێگای وشکانی‌و بەشێکی دیکەیان ڕێگەی ئاوی هەڵدەبژێرن بۆ گەیشتن بۆ ئەو وڵاتەی مەبەستیانە.
شەپۆلی گەنجانی کورد بۆ ئەوروپا‌و دابەشبوون بەسەر چەند وڵاتێک‌دا کە بەشێکی زۆریان لەئەڵمانیان‌و دواتر بەریتانیا‌و سوید‌و فنلنداو وڵاتەکانی تردا دابەشبوون.
محەمەد ڕەوف کە گەنجێکی خەڵکی شاری سلێمانییە‌و تەمەنی ٢٤ ساڵە ماوەی شەش مانگ بوو گەیشتبووه وڵاتی فنلنداو لەناوچەیەک دەژیا بەناوی ساینکی وتی “لەکوردستان ئیش‌و کارمان نەبوو بازاڕ تەواو کز بوو، بۆیە بڕیارمدا کۆچ بکەم بۆ ئەوروپا، بەڵام بڕیارمدا بگەڕێمەوە چونکە ئەوروپا ئەو شوێنە نەبوو کە بیرملێکردبووەوە”.
لەگەڵ گروپێکی ١٠ کەسیدا کە خەڵکی سلێمانی بوون لەتورکیاوە محەمەدو هاوڕێکانی بەڕێکەوتوون کە نزیکەی ٤٨ سەعات بەناو جەنگەڵەکانی بولغاریاو سڕبیادا بەپێی ڕۆیشتوون تاکو بگەنە ئەوروپا، بەڵام ئێستا جگە لەخۆی هاوڕێیەکی دیکەشی خۆی دیپۆرت کردووەتەوەو گەیشتووەتەوە سلێمانی.
محەمەد کە کاسب بووە لەبازاڕی سلێمانی دەشڵێت “ئەوروپا وەکو جاران نەماوە، یاساکانیان گۆڕیوەو مامەڵەیان توندتر بووە لەگەڵ پەنابەران، بەشێک لەخەڵکیش بەچاوێکی کەم سەیرمان دەکەن، بەتایبەتی ڕەگەزپەرستەکان. هەروەها ئەو پارەی بۆمان دابین کراوە زۆر کەمەو بەشی جگەرەو خواردن‌و جل و بەرگمان ناکات”.
ئەو گەنجە به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه لەفنلنداوەو لەئەکاونتی فەیسبووکەکەی وێنەیەکی خۆی بڵاو کردبۆوه‌و نوسیبووی “ئاوهەوای فنلندا وای لێ کردوم بەناچاری بگەڕێمەوە کوردستان”.
محەمەد وەکو خۆی باسی دەکات بەڕێگای قاچاغ گەیشتووەتە ئەوروپا‌و بڕی دە هەزار دۆلاری داوە بەقاچاغچی‌و دەشڵێت “ئەوەی لەژیانمدا پەیدام کرد لەڕێگای قاچاغ سەرفم کرد، دواجار پێم خۆش بوو لەوڵاتەکەی خۆمدا بمرم نەک لەوڵاتی غەریبیدا”.
محەمەد لە ڕۆژی ١٤ مارسدا لەنێو فڕۆکەخانەی هلنکسی پایتەختی فنلنداوە گەڕایەوە تورکیا‌و دواتر بۆ هەرێمی کوردستان گەڕایەوە.
کۆچی دژواری خەڵکی عێراق‌و کورستان بۆ ئەوروپا چەندین چیرۆکی تراژیدیای لێکەوتەوە، کە ژمارەیەکی زۆر لەکۆچبەران لەئاوی ئیجەدا خنکان، لەدواین ڕووداودا لەناوەڕاستی مانگی شوباتدا بوو کە ٢٥ کۆچبەری کورد لەدورگەی سامۆسدا لەدەریای ئیجەدا خنکان‌و دواتر تەرمەکانیان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
یەکێکی تر لەو گەنجە ڕۆژنامەنووسانەی کە ماوەی مانگێکە لەئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت بە”نیقاش” وت “من چوومە ئەوروپا بۆ ئەوەی بژیم، بەڵام لەئەوروپاش هیچ مافێکم نەبوو، تەنانەت لەکەمپەکانیش وەکو مرۆڤ سەیریان نەدەکردین زۆر جار بەدەمامکەوە دهاتنە لامان وەک ئەوەی ئێمە گڵاو بین، ئەوە زۆر ئازاری ویژدانی دام”.
ئەو گەنجە کە تەمەنی ٢٩ ساڵەو بەڕێگەی قاچاغ گەیشتووەتە ئەڵمانیاو لەکەمپێک ناوچەی مانهایم ژیاوە کە سەر بەشاری شتوتگارتی ئەڵمانیایەو دەشڵێت “لەکەمپەکەدا بارودۆخمان زۆر خراپ بوو هیچ مافێکی سەرەتاییشمان نەبووە، بۆی بێ ئومێدبووم‌و ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەم تکتم بڕی و گەڕامەوە کوردستان”.
دوای گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا سەرەتا دەخرێنە ناو کەمپێکەوەو دواتر دەبێت چاوەڕوانی وەڵامی دەزگای کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بکەن بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدرێت کە ئەوەش چەند مانگێک دەخایەنێت‌و دەبێت هۆکاری چوونیان بۆ ئەو وڵاتە بخەنەڕوو.
سیروان بابان ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی شلیزفیگ هۆلشتاین لەئەڵمانیا لەڕێگەی ڤایبەرەوە قسەیکردوو ڕایگەیاند، ئەو کەمپەکانەی ئاوارەکانیان تێدایە گونجاو نیە بۆ ژیان، لە ڕابردوودا کەمپەکان ژمارەیەکی کەمیان ئاوارە تێدا بووه.
سیروان پێی وایه كۆچبه‌ره‌كانی خراپی ژیانی ناو كامپه‌كان ده‌كه‌نه بیانوو بۆ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به‌هه‌ڵه له‌ژیانی ئه‌وروپا تێگه‌یشتوون‌و ناشتوانن به‌خێرایی له‌گه‌ڵ گوزه‌ران‌و سیسته‌می ئه‌وێدا خۆیان بگونێجێنن.
هەر بەپێی وتەی ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمەکەی ئەڵمانیا، ژمارەیەکی زۆر گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان هەرچەندە تا ئێستا ئامارێکی فەرمی نیە، بەڵام نزیکەی هەزار کەس لەماوەیەکی کەمدا چوون بۆ لای ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌وان‌و دیپۆرتیان بکەنەوە.
بابان روونیشیكرده‌وه هیچ مەترسییەک لەسەر بەزۆر ناردنەوەی پەناپەرانی هەرێمی کوردستان نیە، ئەو کەسانەش گەڕاونەتەوە لەسەر خواستی خۆیان بووە.
به‌ڵام نه بابان‌و نه به‌رپرسانی هه‌رێم‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ئامارێكی ورد ناخانه روو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
گەڕانەوەی کۆچبەران لەئەوروپا بۆ زێدی خۆیان لەکاتێکدایە لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان یۆنان‌و مەکدۆنیا چاوەڕێی کردنەوەی دەرگا سنوورییەکانن بۆ ئەوەی بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا
بەپێی ئامارەکانی فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لەساڵی ٢٠١٥، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کۆچبەری عێراقی وڵاتیان جێهێشتووە بەرەو ئەوروپا، لەناویاندا ٣٢ هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان هەبووەو لە ناو کۆچبەرەکانی هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ٣٨٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، کە تونراوە تەرمی ١٢٠ کۆچبەریان بگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی ئامارەکانی فیدراسۆنەکە لەمانگی کانوونی دووەم‌و شوباتی ساڵی ٢٠١٦دا، ١٣٤ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوەو خنکاون کە تەنها تەرمی ٨٤ کەسیان دۆزراونەتەوە.
وه‌ك چۆن رێگای گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا بۆ گه‌نجه‌كان ئاسان نییه، به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر له‌بار نییه، چونكه ده‌بێت له‌لای ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی نۆره‌یان دێت ئینجا به‌فرۆكه ده‌نێردرێنه‌وه بۆ توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا تێچوونی گه‌ڕانه‌وه ناكه‌وێته ئه‌ستۆی خۆیان.
سەرچاوە:نیقاش