لە دژی پێدانی چەكی كیمیایی لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکانەوە و بەکارهێنانی دژی شاری هەڵەبجە، لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەك بەرێوەچوو، هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنیەكانیش ڕێگایان نەدا لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا چالاكییە بەڕێوەبچێت.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 14\3\2019کۆمەڵێک ریکخراوە و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە شاری هەولێر لە یادی تێپەڕ بوونی ٣١ ساڵ بەسەر کیمیا بارانی هەڵەبجە لەبەردەم کونسڵخانەی ئەلمانیا کۆبوونەوە بە نیازی بەرز راگرتنی رۆحی شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕۆژە پڕ لە کارەساتەی کە بەعس بەسەر خەڵکی هەلەبجیدا هێنا. لە هەمان کات شەرمەزار کردنی هەموو ئەو لایەن و تاخم و حکومەتانەی دەستیان لەم تاوانە هەبووە، بەتایبەتی وڵاتی ئەڵمانیا کە ئەوکات کەچی کۆکوژی بە ڕژیمی بەعس فرشتبوو. بەڵام بەداخەوە هێزە ئەمنییەکانی کورد بەبێ هیچ پاساوێك زۆر بە توندی رێگرییان لە ئامادە بووانی گردبوونەوەکە کرد نەیانهێشت گردبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
هەرچەندە بڕیاربوو لە بەردەم كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر گردبوونەوەیەك دژی فرۆشتنی چەکی کیمایی بە ڕژێمی ڕوخاوی بەعس لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکانەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی ڕێگا نەدرا چالاكییە لەبەردەم كونسوڵخانە ئەنجامبدرێت و بە ناچاری لە نزیك پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە نزیك كونسوڵخانەکە.
عەلی مەحمود، سەرپەرشتیاری چالاكییە دەربارەی ئامانجەکەیان بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد و باسی لەوە کرد، کە ئامانجیان بووە، بە چالاكیی مەدەنی ئیدانەی ئەو وڵاتانە بكەن كە چەكی كیمیاییان بە عێراق فرۆشتووە و حكومەتی ئەو سای بەغداش لە هەڵەبجە دژی كورد بە كاری هێناوە، بەڵام ڕێگا نەدراوە چالاکییەکەیان ئەنجام بدەن.
عەلی مەحمود داوایکرد، کە كونسوڵخانەی ئەڵمانیا بە شێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردن لە خەڵكی هەڵبجە بكات و وتیشی: داواش دەکەین، کە كورسی تایبەتی خوێندن بۆ منداڵانی هەڵبجە لە ئەڵمانیا دابینبکرێت و بە هەموو شێوەیەك هاوكاری بەركەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵبجە بکات.
ئەوە لە کاتێکدایە، چەند کۆمپانیایەکی ئەوروپی بەگشتی و ئەڵمانی بەتایبەت، لە ٨٠کانی سەدەی ڕابردوودا، چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی بەعس فرۆشتووە، ئەویش کە لە کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا لە ١٦-٣-١٩٨٨ دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکاری هێناوە، کە تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی کۆمەڵکوژ کراون و هەزارانیش برینداربوون.