ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن توانیان بچنه ژووره‌وه‌و نه‌یانتوانی پارێزگارێكی نوێ ده‌ستنیشان بكه‌ن، كاتێكیش چوونه‌ده‌ره‌وه بینییان به سه‌دان خۆپیشاندره ده‌رگاكانی بیناكه دادهخهنو به‌رپرسانی خۆجێیی نه‌یانتوانی بچنه ده‌ره‌وه تا هێزه‌كانی سوپا‌و هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاژاوه هاتن، دواتریش ده‌ركه‌وت سیاسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن كه تا پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌دژیان بوون.
هاوپه‌یمانی “سائیرون” به رێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌درو “حیكمه” به رێبه‌رایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم رێككه‌وتنێكیان كردووه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی خۆجێیی له به‌غداو به‌سره، “سائیرون” پۆستی پارێزگاری به‌غدا وه‌رده‌گرێت كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر روویدا، هاوكات “حیكمه” پۆستی پارێزگاری به‌سره وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا رووینه‌داوه.
وه‌ك محه‌مه‌د حه‌جاج چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی پارێزگار كۆبوونه‌وه بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دانیشتنی لهسهركارلابردنهكه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و به “نیقاش”ی وت: “ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد دواتر له‌نزیك دهگاكانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چوونه پاڵ ناڕه‌زاییه‌كان، سه‌ره‌تا ده‌یان كه‌سی لێ‌بوو كه سه‌ر به حزبه‌كانن”.
حه‌جاج روونیشی كرده‌وه “ئه‌وه‌ی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگار وتوویه‌تی كه گوایه ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد له‌پاڵیدا وه‌ستاون له‌دژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، راست نییه، ئێمه دژی پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاین، هه‌موویان تێوه‌گلاون له شكستی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌و بارودۆخی خراپی ئابووری‌و خزمه‌تگوزاری، دوای سه‌ركه‌وتنی ناڕه‌زاییه‌كانی هاوینی رابردوومانو كه ترسی خسته نێو دڵی سیاسییه‌كان، ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌سیاسی بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئه‌مه‌ش روونادات”.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی داوای خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد چوونه پاڵ ناڕه‌زاییه‌كان‌و هێله‌كی زه‌ردیان پۆشی‌و دروشمیان له‌دژی حكومه‌تی خۆجێیی به‌رزكرده‌وه، چه‌ند حزبێك رایانگه‌یاند خۆپیشاندانه‌كه له‌دژی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاره.
له ته‌مموزی رابردوودا گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له باشووری عێراق كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی شیعه‌ن، سه‌ری هه‌ڵدا، پزیسكی خۆپیشاندانه‌كان له به‌سره‌وه دهستیپێكردو په‌لی هاویشت بۆ پارێزگاكانی باشوور وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌و نه‌بوونی كاره‌با، دواتر خۆپیشاندانه‌كان له كۆنترۆڵ دهرچوونو باره‌گای حزب‌و گرووپه شیعه‌كانی نزیك له ئێران سووتێندرانو له دیمهنێكیشدا كه بۆ جیهان چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو، كۆنسوڵگه‌ری ئێران له شاره‌كه‌دا سووتێندرا، چونكه ده‌مێكه به‌سره لانكه‌ی حزبه شیعه فهرمانڕهواكانو گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانه‌و گرنگترین سه‌رچاوه‌ی مرۆیی جهنگاوهرهكانیانه، كه‌واته بۆچی وا له‌ناكاو بووه دژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا؟
به‌درێژایی ساڵانێك چه‌ند فاكته‌رێك پێكه‌وه كۆبوونه‌وه تا دواجار ره‌وشه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه‌و به‌سره بووه سهرقاڵكهری سیاسییهكانو حكومهتو په‌رله‌مان، دوای هه‌فته‌یه‌كیش له راوه‌ستانی ناڕه‌زاییه‌كانی به‌سره سیاسییه‌كانی عێراق له‌ژێر گوشاری ناڕازیاندا ملیان دا‌و به په‌له سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان ده‌ستنیشان كرد كه دوای یه‌ك رۆژ له هه‌ڵبژاردنیشی، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌ماندا، چووه به‌سره بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ك سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌سره‌یان له پێشینه‌ی بایهخپێدانهكانیان دانا.
بایه‌خی به‌سره له‌وه‌دایه نزیكه‌ی 80%ی ئه‌و نه‌وته له‌خۆ ده‌گرێت كه عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی دهكاتو له ئێستادا بڕی نزیكه‌ی 4 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌یه، داهاتی نیشتمانی عێراق‌و خه‌رجییه‌كانی بودجه به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 97% پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن كه ئه‌مه‌ش به‌سره ده‌كاته ئه‌و مریشكه‌ی هێلكه‌ی ئاڵتونی بۆ عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌سره به تاكه ده‌روازه‌ی ده‌ریایی عێراق دادهنرێتو گرنگترین به‌نده‌ره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی تێدایه له‌وانه “ئوم قه‌سر”، “خۆر زوبێر”، “فاوی گه‌وره”، “مه‌عقه‌ل”و “ئه‌بو فلوس”، له‌م بهندهرانهشهوه عێراق نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده دهكاتو داهاتی ده‌ره‌كی بۆ وڵات په‌یدا ده‌بێت.
له‌ڕووی مرۆییشه‌وه، به‌سره به سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق داده‌نرێت له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه له‌دوای به‌غداو موسڵ كه ژماره‌یان 2.7 ملیۆن كه‌سه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌رچاوه سروشتی‌و ئابووری‌و مرۆییانه‌ش، به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی له ههرلومهرجێكی خراپ‌دا ده‌ژین، به‌مدواییانه‌ش ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بوو پاش پیسبوونی ئاوه‌كه‌ی به‌هۆی هاتنی ئاوی سوێری كه‌نداو به‌ره‌و شاره‌كه له‌ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ردوو روباری دیجله‌و فورات كه پێشتر پاڵی به ئاوی ده‌ریاوه ده‌ناو شاره‌كه‌ی له پیسبوون ده‌پاراست.
له ناڕه‌زاییه‌كاندا له‌دژی ده‌سه‌ڵات هاوپه‌یمانییه‌كی ده‌گمه‌نی بهرنامهبۆدانهڕێژاو له‌نێوان سێ توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی دژبه‌یه‌كدا دروستبوو، پێكه‌وه به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌یان كرد كه نزیكه‌ی دوو مانگی خایاند تا شاره‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له كۆنترۆڵی حكومه‌ت ده‌رچوو، ئه‌ویش له سیناریۆیه‌كی هاوشێوه‌ی كه‌وتنی موسڵدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی شاره‌كه‌ی كرد جه‌ماوه‌ر بوو نه‌ك توندڕه‌وان.
توێژی یه‌كه‌م هه‌ژاران بوون كه زۆرینهنو سه‌ر به هۆزو عه‌شیره‌ته گه‌وره‌و ناسراوه‌كانی به‌سره‌ن، ئه‌مانه پزیسكی ناڕه‌زاییه‌كانیان هه‌ڵگیرساند كاتێك یه‌كه‌م گرووپی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ده‌روازه‌ی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانیانه رۆیشتن كه له به‌سره كاردهكهنو له سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیداریشدا كه خه‌ریك بوو هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌نارده‌كانی عێراق دروست بكات، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ده‌روازه‌كان.
توێژی دووه‌م چالاكوانانی مهدهنیو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بوون كه له ساڵی 2015وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان چالاكییان ده‌ستپێكردووه‌و به‌سه‌دان هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌و وۆركشۆپی راهێنانیان له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش چوونه پاڵ خۆپیشاندانه‌كان‌و ئه‌ركی هاشتاگو بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان گرتبووه ئه‌ستۆو بارودۆخی خۆپیشاندانه‌كانیان له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌گواسته‌وه، ئه‌مانه‌ش توێژه میانڕهوهكه بوون كه له پرۆسه‌كانی سووتاندندا تێوهنهگلابوونو هه‌وڵی ئیدانه‌كردنی ئهوكارهشیان ده‌دا.
توێژی سێیه‌میش كه نوێنه‌رایه‌تی توێژی مامناوه‌ندی دانیشتووانی شاره‌كه ده‌كات، له‌و بازرگان‌و بزنسكاره سه‌ربه‌خۆیانه پێكدێت كه چاویان له‌وه‌یه به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌سره‌دا بكه‌ن له‌ڕێی وه‌به‌رهێنانی شهفافو بێگه‌رده‌وه، به‌ڵام نیگه‌ران بوون به ده‌ستوه‌ردانی حزبه فه‌رمانڕه‌واكان له‌و سهودانامهو بهڵێندهرایهتیانهی به یه‌كسانی به‌سه‌ر نووسینگه ئابوورییه‌كانی نێو حزبه‌كاندا دابه‌ش ده‌كران، ئه‌ركی ئه‌و نووسینگانه‌ش دابه‌شكردنی بهڵێندهرایهتییهكان بوو كه هۆكاری گه‌نده‌ڵی پرۆژهكانو ناته‌واوییانه.
ئه‌م توێژه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداربوو له پشتیوانیكردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌ڕێی ته‌به‌نیكردنی داواكارییه‌كانی ناڕازییان‌و دیالۆگی هێمنانه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی كێشه راسته‌قینه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنیان.
ترس له ئاینده
دوای پاشه‌كشه‌كردنی ناڕه‌زاییه‌كان، چه‌ندین چالاكوان‌و به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كان رووبه‌ڕووی تیرۆركردن‌و ده‌ستگیركردن بوونه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ترسی خسته دڵی خۆپیشانده‌رانه‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو رووكاری خۆپیشاندانی نوێ دهركهوتو حزبه سیاسییه‌كانیش هه‌وڵی پشتیوانیكردنی ده‌ده‌ن له‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاوینی رابردوو.
به‌سره‌و له‌گه‌ڵیشیدا پارێزگاكانی باشوور، رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری سیاسی‌و ئابووری‌و ئیداری گه‌وره ده‌بنه‌وه كه دیارترینیان شكستی سیستمی ئیداره خۆجێییه‌كانه له‌و پارێزگایانه‌دا، چونكه ئه‌و پارێزگایانه داوای جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا خۆی له قبوڵكردنی ده‌زێته‌وه، به‌ڵام ئیداره خۆجێییه‌كان شاره‌زایی ئیداری پێویستیان نییه بۆ ئیداردانی ده‌سه‌ڵاتی زۆر.
بۆ نموونه‌ش له كاتی جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك به‌ندی یاسای ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكاندا چه‌ند كێشه‌یه‌ك له ئیداره‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و دارایی سه‌ریان هه‌ڵدا، هه‌روه‌ك راهێنانو ئاماده‌كردنی كادری خۆجێیی‌و رۆشنبیركردنی دانیشتووان سه‌باره‌ت به سیستمی لامه‌ركه‌زی فاكته‌رێكی گرنگ‌و سه‌ره‌كییه بۆ سه‌قامگیری له باشووری وڵات.
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ش ململانێی هۆزه‌كانه به‌هۆی داب‌و نه‌ریتی ژنهێنانو بازرگانیه‌وه، هه‌وه‌ها به‌هۆی ململانێ له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی یان ئاوی كه‌مبووه‌وه، چونكه ئه‌و عه‌شیره‌تانه له بنه‌ڕه‌تدا پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستن، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له مێژووی عێراقدا هاوینی رابردوو عه‌شایره‌كان ناچاربوون به‌دوای ئاودا بچنه ناوچه‌ی دیكه كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی پێكدادانی چه‌كداری، به‌م دواییانه‌ش حكومه‌ت بڕیاری دا به‌پێی یاسا ململانێ عه‌شایرییه‌كان به تاوانێكی تیرۆریستی دابنێت.