کاتژمێر٩:٣٠ خولەکی شەوی شەممە(٤\٨\٢٠١٨ ) ئاگر لە بازاڕی سێبیرانی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە و دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاینگەیاند دوایی زەرەر و زیانێکی زۆر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە ، بەم هۆیەوە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتەنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بروسکەیەکی هاوخەمی ئاراستەی کاسبکاران و دوکاندارەکان دەکات :ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :
بەداخەوە لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە بەشێک دوکانەکانی بازاڕی قهیسهری ههولێر،تاکو ئێستا زەرەر و زیانێکی ماددی زۆر بەم کاسبکارانە کەوتیە کە ژیان و گوزەرانی سەدان خێزانی پێوە پەیوەستە و ساڵانێکی زۆرە عارەقی ماندوویەتی دەڕێژن تا بتوانن بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن ، بەم هۆیەوە لە ناخەوە نیگەرانین و پەیامی هاوپشتی و پشتیوانی خۆمانتان پێڕادەگەنم ، وە داواکارین لە پارێزگاری هەولێر و دامودەزگا پەیوەندارەکان بتوانن ئەرکی گرانی سەر ئەو کاسبکارانە بەهەر شێوەیەک بۆیان دەگونجێ سوک بکەن دوایی ئەوەی ئەو کارەساتەیان بەسەر هاتووە و بەشێکی زۆر لەسەروەت و سامانەکەیان لەدەستداوە ،لەکۆتاییدا دەستی تیمەکانی بەرگری شارستانی دەکوشین و هیوای ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین ..
هاورێتان :
مام خدر سكرتیری كشتی
بزووتنهوهی دیموكراتی كهلی كوردستان
٥\٨\٢٠١٨
هەولێر