حزبی شیوعی عێراق لە 31ی ئازاری ساڵی 1934 لە دایكبوو وەك پێشنگێك بۆ چینی كرێكار وزەحمەتكێشان كە ماركسیزم بۆ بەرپاكردنی تێكۆشانی نیشتمانی و چینایەتی،لە 31ی ئازاری هەمو ساڵێك شیوعی یەكانی كوردستان وعێراق لە یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان وحزبی شیوعی عێراق پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕن، بە گەشبینی شۆرشگیرانە لە ئایندەدەڕوانن ویادی كاروانی زیاتر لە هەشتا ساڵ لە مێژووی بزوتنەوەی سیاسی و پەرەسەندنەكانی لە كوردستان وسەرتاپای عێراق دەكەنەوە. كاروانێك كەكۆڵەكەكەی تێكۆشان و قوربانیدانی شیوعییەكان ولە گەڵیاندا نێوەندێكی بەرفراوان لە دۆست ولایەنگرانیان وتێكۆشەرانی بزوتنەوەی نیشتمانی دیموكراتی عێراق وبزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستانیمانە.
لەم یادە شکۆدارەدا وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی شوعی عێراقیان لە شاری هەولێر کرد و هاوپشتی و پیرۆزبایی یادی ٨٢ سالەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەیان پێڕاگەیاندن شان بەشانی یەکتر لە خەبات و تێکۆشان بۆ هێنانە دی ئاشتی و دادی کۆمەڵایەتی لە عێراق و کوردستان .لای خۆشیانەوە بەرپرسانی حزبی شوعی عێراق سوپاسی هەڵوێست و هاوخەباتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد لە قۆناغە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشان .