رێکخراوێکی نێودەوڵەتی بواری مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا ئەشکەنجەی قورسی ئەو منداڵ و مێردمنداڵانە دەدرێت، کە تۆمەتی ئەندامبوونی داعشیان دراوەتە پاڵ، باس لەوەش دەکات بەشێک لەو منداڵانە لە ژێر ئەشکەنجەدا بە “ناچاری و بەدرۆ” دانیان بە ئەندامبوون لەو ڕێکخراوەدا ناوە، هەرچەندە هیچ پەیوەندیشیان نەبووە.
ڕێکخراوەی هیومان ڕایتس وۆچ تایبەت بە چاودێرییکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، ڕاپۆرتێکی لەسەر پێشێلکارییەکان لە بەرامبەر ژمارەیەک منداڵ و مێردمنداڵ لە زیندانەکانی هەرێمی باشوری کوردستاندا خستەڕوو.
جۆو بێكه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری داكۆكیكردن له مافه‌كانی منداڵ له هیومان ڕایتس ۆوچ ڕیدەگەیەنێت ”پاش نزیكه‌ی دوو ساڵ له به‌ڵێندان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵانی به‌ندكراو، هێشتا ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌رده‌وامه، ده‌بێت به‌رپرسانی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست هه‌ڵگرن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵان و لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن”.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هیومان ڕایتس وۆچ له سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر له تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ٢٠ مێردمنداڵ كردووە، كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٤ بۆ ١٧ ساڵدا بووە و هه‌موویان یان سزادرابوون یان تۆمه‌تباربوون به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به چەتەکانی داعش، له‌گه‌ڵ سێ مێردمنداڵ كه تازه ئازاد كرابوون.
ڕێکخراوەکە باس لەوەش دەکات، لە کۆی ٢٣ مێردمنداڵ، ١٦ـیان باسیان لەوە کردووە، كه ئه‌فسه‌رانی ئاسایش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له بنكه‌كانی ئاسایش ئه‌شكه‌نجه‌یان داون به لێدانی هه‌موو جه‌سته‌یان به سۆنده‌و كێبڵی كاره‌باو دار، هەروەها سێ له مێردمنداڵه‌كان وتویانە ئه‌فسه‌ران به ته‌زووی كاره‌با ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، هه‌ندێكی دیکە باسیان لەوە کردووە بۆماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌شێوازی دووپشكی له دواوه ده‌ستیان به‌ستراوه، ژماره‌یه‌ك له منداڵه‌كانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ئه‌شكه‌نجه‌دراون تا ئه‌و كاته‌ی دانپێدانانیان كردووه.
بەوتەی هیومان ڕایتس وۆچ، هه‌ندێك له منداڵه‌كان باسیان لەوە کردووە، كه په‌یوه‌ندیان به داعش كردووه‌و كاریان له‌گه‌ڵ كردوون و مه‌شقی سه‌ربازی و ئاینیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێكراوه، یه‌كێكیان وه‌ك شۆفێر یه‌كێكی تر وه‌ك چێشتلێنه‌ر، “ته‌نها یه‌كێكیان وتی كه له دژی هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری شه‌ڕی كردووه، هه‌ندێكی تریان وتیان، هیچ تێوه‌گلانێكی شه‌خسیان به داعشه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌ندامی خێزانیان هه‌بووه له‌ناو داعشدا بووه، هیومان ڕایتس وۆچ نه‌یتوانی سهربهخۆیانە شێواز‌و قه‌باره‌ی تێوه‌گلانی ئه‌م مێرمنداڵانه به داعشه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ”.
ڕێکخراوەکە باسی لەوەش کردووە، هه‌موو ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوە دانپێدانانیان كردبوو جگه له یه‌كێكیان نه‌بێ، لە ڕاپۆرتەکەشدا هاتووە “زۆرێكیان وتیان چاریان نه‌بووه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دراون و ژماره‌یه‌كیان وتیان كه درۆیان كردووه. مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ باسی لەوە کردووە، نووسراوی دانپێنانهكهی ده‌ڵێ كه بۆماوه‌ی ١٦ ڕۆژ په‌یوه‌ندی به داعش كردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردوون، ئەو قسەیەی بۆ ئەوە کردووە تا ئەشکەنجەدانەکەی بوەستێت”.