ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌ستور وه‌ك خۆی جێبه‌جێنه‌كرێت، عیراق به‌ره‌و لێكترازان ده‌ڕوات، وتیشی حكومه‌تی عیراقی به‌ره‌سمی داوایكردوه هێزی پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا به‌شداربێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له دیداری سلێمانی رایگه‌یاند: “ئێمه به‌ده‌ستور مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، گه‌ر به‌غداد ده‌یه‌وێت كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا بكاته كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌وانیش كێشه‌ی مه‌زهه‌بیان هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “ئێمه كێشه‌مان زۆره له‌عیراق كێشه‌ی ئابوری و ئاسایش و كێشه‌ی متمانه‌ی پێكهاته‌كان، تائه‌وكاته‌ی ئه‌م كێشانه و كێشه‌ی حه‌شدی شه‌عبی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و ده‌ستور وه‌ك خۆی جێبه‌جێنه‌كرێت، عیراق به‌ره‌و لێكترازان ده‌ڕوات”.
سه‌باره‌ت به هاوبه‌شیكردنی هێزی پێشمه‌رگه له گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی: ” حكومه‌تی عیراقی به‌ره‌سمی داوایكردوه هێزی پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا به‌شداربێت، له ئێستاشدا هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له نێوان هه‌ردولادا هه‌یه، ئێمه هه‌موومان پێویستمان به‌وه هه‌یه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین بۆ نه‌مانی داعش”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو: “هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و هێزه نییه گه‌ر موچه‌ی نه‌ده‌یتێ شه‌ڕنه‌كات، هێزێكه له‌سه‌ر بنه‌مای بیر‌و باوه‌ڕ شه‌ڕده‌كات، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه بۆته سمبولێك بۆ ئازادی، چونكه له ئێستادا شه‌ڕی دڕنده‌ترین گروپی تیرۆریستی جیهان ده‌كات “.