وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاشكرایده‌كات، له‌كۆی (2) ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی (47%) له هه‌رێمی كوردستانن و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بونی ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بارقورسی زۆری خستۆته سه‌ر خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ (سبه‌ی) هاتوه و ئاماژه به‌وه‌دراوه، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM) له كۆی زیاتر له (دو) ملیۆن ئاواره له عێراق (47%) ئێستا له هه‌رێمی كوردستانن، واتا (946) هه‌زارو (246) كه‌س.
ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه، ئه‌و ئاوارانه به‌هۆی ناجێگیری و شه‌ری داعشه‌وه له‌پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و دیاله و سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
باسله‌وه‌شكراوه، زۆرینه‌ی ئه‌م ئاوارانه له ئێستادا (60%) له پارێزگای دهۆكن و ئه‌وانی تر له هه‌ولێر و سلێمانین.
هاوكات عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند “بونی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان بارقورسی زۆری خستۆته سه‌ر خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم و هه‌روه‌ها سه‌ر سه‌رچاوه‌ی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی كێشه‌ی زۆری تێدایه له ئێستادا.
وتوشیه‌تی “به‌پێی ده‌ستور به‌رپرسیارێتی ئاواره‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراق”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تازه‌ترین لێشاوی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته پاڵ نزیكه‌ی (225) په‌نابه‌ر كه له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا رایانكردوه كه نزیكه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جاكلین بادكۆك، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخه‌ری نیشته‌جێ و رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له عێراق وتویه‌تی “هه‌رێمی كوردستان بۆته په‌ناگه‌ی نزیكه‌ی (یه‌ك) ملیۆن كه‌س له كۆی زیاتر له (دو) ملیۆن ئاواره‌ی عیراقی، ئه‌مه‌ش بارقورسی زۆری خستۆته سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێم.
ئامادەکردنی : هەنگاو هاشم